ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد بۆ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه، كه به‌وته‌ی ئه‌وان؛ "پارێزگار تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌كه‌یه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه رێكاره‌كانی ئاشكراكردووه له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ دوباره سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی له قه‌زا و شار و ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له كه‌ركوك.
"تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له دۆسیه‌كه‌دا پارێزگاری ئێستای كه‌ركوكه كه راسپێردراوه به كاروباری دارایی، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكیش به‌پێی مادده‌ی 340 له یاسای سزادان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار كردووه، له‌نێویاندا سكرتێری پارێزگار، لێپرسراوی نوسینگه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌كانی به‌شی وردبینی و ژمێریاری و گرێبه‌ست و سه‌ركی لیژنه‌كانی كڕینی یه‌ك و دوو".
ئه‌و مادده یاساییه تایبه‌ته به سزادان و زیندانی به مه‌رجێك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیان به ئه‌رك و شوێنی كاره‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌زاهه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆری سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان خراپ به‌كارهێنراوه بۆ خه‌رجی میونداری، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی یاسای بودجه‌ی 2018، له‌وه‌شدا پشتبه‌ستراوه به قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه رونیكردۆته‌وه "دادوه‌ر بڕیاریداوه به هێشتنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان و گواستنه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌شی ژمێریاری، بۆ هێنانی به‌ڵگه‌كانی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردن به به‌شه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پارێزگا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با، بۆ زانینی بارودۆخی یاسایی سێ كه‌سی نزیكی پارێزگار، تا بزانین هێشتا له‌سه‌ر میلاكی ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی ماون یاخود نا".
پێشتر و له 27ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا، به فه‌رمانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه 14 فه‌رمانبه‌ری له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركران، له نێویاندا كوڕ و برایه‌كی راكان سه‌عید جبوری.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، پێشتر و زیاد له جارێك خودی خۆیشی له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور چۆته به‌رده‌م دادگا.
بەپێی چەند وەسڵێك كە لە حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایه‌وه و چەند كۆپییەكی لای (كەركوك ناو)ە، ژەمە خواردن بە بڕی جیاواز جیاواز لە دوو ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن، بۆ میوانخانەی پارێزگار خەرجكراوە، بەڵام (كەركوك ناو) نەیتوانی راستی ئەو بەڵگەنامانە بسەلمێنێت و هەروەها رون نییە ئایا لە ماوەی چەند-دا خەرجكراوە و ئەو خواردنە بۆ كێ و چۆن بووە.
راكان جبوری، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه بۆته پارێزگار به وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له‌ژێر ناوی "سه‌پاندنی یاسا"، كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.