دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه له به‌رده‌وامی سكاڵاكه‌ی دژی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، كه به‌وته‌ی ئه‌و، پشتی به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی به‌ستووه و خه‌ڵكیش دیكه‌ش روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی دادگا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و وتانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هات كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌م له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه.
دیلان غه‌فور له رونكردنه‌وه‌كه‌دا نوسیویه‌تی "پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک دەیەوێت ئەو دۆسیە یاساییەی لەسەریەتی بەلاڕێدا ببات و بیکاتە شەخسیی"، هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه "ئەو دۆسیەیەی پارێزگار پشتی بەستووە بە بەڵگەی فەرمیی و بەڵگەکان لەبەردەستی بەڕێز دادوەری تایبەتمەنددان و بەردەوام کاریان لەسەر دەکرێت".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هێرشیكرده سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌هۆی سكاڵاكهیهوه و له رونكردنهوهكهیدا بڵاویكرده‌وه "ئه‌و له بیری كردوه باوكی خۆی كه لای خه‌ڵكی كه‌ركوك ناسراوه (مامۆستا غه‌فور) هێشتا هه‌ڵاتووه له كه‌ركوك و سه‌رباری فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كردوه راده‌ستی دادگای بكات".
دیلان غه‌فور، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی و كچی غه‌فور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتییه كه له‌مساڵدا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆری كەركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.
سه‌رهه‌ڵدانی مشتومڕی نێوان دیلان غه‌فور و راكان جبوری، دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی 14 فه‌رمانبه‌ر هات له دیوانی پارێزگای كه‌ركوك، له‌نێویاندا كوڕ و برای پارێزگار، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
دیلان غه‌فور له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئەو بەرپرسانەی پارێزگاش کە.. دەستبەسەر کراون ھەر لەچوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدایە کە لەسەر پێشێلکارییەکانی پارێزگاری بە وەکالەتەو ئێمە جوڵاندومانەو چاوەڕوانکراوە بەڕێز دادگا داوای دەستبەسەر کردنی خەڵکی دیکەش بکات بۆ لێپرسینەوەو ئامادەبوون لەبەردەم یاسادا".
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، پێشتر و زیاد له جارێك خودی خۆیشی له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور، به چه‌ند تۆمه‌تێكی جیاواز چۆته به‌رده‌م دادگا.