ده‌سته‌ی نه‌زاهه له كه‌ركوك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كی بۆ حكومه‌ت راگه‌یاند به به‌های 10 ملیار دینار، دوای به‌كارهێنانی به زیاده‌ڕۆیی وه‌ك گه‌راجی راگرتنی ئۆتۆمبێل.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌م ئاشكرایكرد، ئۆفیسی كه‌ركوكی ده‌سته‌كه‌یان توانیویه‌تی پارچه‌یه‌ك زه‌ویی موڵك بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌هاكه‌ی به 10 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئه‌و پارچه زه‌وییه، موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه و له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، به‌بێ هیچ پاڵپشییهكی یاسایی و زه‌وییه‌كه كراوه‌ته گه‌راجی راگرتنی ئۆتۆمبێل، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌زاهه.
هه‌روه‌ها رونیشیكردۆته‌وه روبه‌ری زه‌وییه‌كه پێنج دۆنم زیاتره و به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 10 ملیار دیناری عیراقی.
تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌كه ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه كراوه به‌پێی مادده‌ی 240 له یاسای سزادانی عیراقی، كه سزای زیندانی تا شه‌ش مانگی تێدایه.
پێشتر و له نیسانی ئه‌مساڵیشدا، ده‌سته‌ی نه‌زاهه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێنج موڵكی بۆ حكومه‌ت راگه‌یاند له كه‌ركوك، كه به‌هاكه‌یان ده‌گه‌یشته سێ ملیار دینار و بهكارهێنرابون بۆ بنیاتنانی كۆگا و دوكان.
له مانگه‌كانی ئایار و ئابی 2018یشدا، نه‌زاهه سێ موڵكی تری له كه‌ركوك گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌ت كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو، ئه‌وه‌ش به به‌های زیاتر له پێنج ملیار دیناری عیراقی.