به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك، دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی كورد و پێشیانوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنی پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌دا.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی توركمانی له كۆنگره‌یه‌كی حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه‌دا هات كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌م له كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو، ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق.
حه‌سه‌ن تۆران، له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، وتی "دادگای فیدڕاڵی بەڕونی و وردی و قوڵی دیراسەی كێشەی تۆماری دەنگدەرانی نەكردووە له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی یاساكه‌دا كه دەبێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنەكان"
دادگای فیدراڵی سێشەممە 12ی تشرینی دووەم، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی چوار ماددەی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەوەش لەسەر تانەی پەرلەمانی کوردستان، بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر فەوتانی سەدان هەزار دەنگدەری كورد و ئاوارە نەما.
ماددەی دوانزەی یاساکە، كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی درا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پابەندکردبوو بە وردبینیی و بەراوردکاریی لە نێوان فۆرمی خۆراک و پێناسی باری شارستانی دەنگدەران و بەپێی یاساكە دەنگدەر ئەگەر نفوس و فۆرمی خۆراکی کەرکوک نەبێت ناتوانێت دەنگبدات.
ئەوەش لەكاتێكدابوو لەنێوان 12 بۆ 15 هەزار دەنگدەری كورد فۆرمی خۆراكیان لە كەركوك و پێناسی باری شارستانیان لە هەرێمی كوردستانە و بەپێی یاساكە دەنگەكانیان دەفەوتا.
خروقات هەبووە لەگواستنەوەی هەزاران فۆڕمی خۆراك لەسەرجەم پارێزگاكانەوە بۆ كەركوك
"خواستی وردبینی لەتۆماری دەنگدەران لەمادەی 23 یاسای 36ی ساڵی 2008 هەبوو كە باس لە وردبینی دەكات چونكە خروقات هەبووە لەگواستنەوەی هەزاران فۆڕمی خۆراك لەسەرجەم پارێزگاكانەوە بۆ كەركوك، بێ ئەوەی دڵنیایی لەڕاستی و دروستی ئەوە هەبێت ئایا ئەوانە خەڵكی كەركوكن یاخود نا" به‌وته‌ی تۆران.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد به درێژایی ساڵانی ڕابردوو وردبینی لەتۆماری دەنگكدەراندا نەكراوە و هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردن بووه، جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ل پێكهاته‌كانی تردا گه‌یشتنه میكانیزمێك بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران، "به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش له‌باربرا".
ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش له 2005دا، له‌وكاته‌وه به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران، پارێزگاكه له‌و هه‌ڵبژاردنه بێبه‌شه.
جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی وتی "دوبارە داوای وردبینی لەتۆماری دەنگدەران دەكەین"، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یشی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بوونه‌ته به‌ربه‌ست و رێگری له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنی پێكهاتەكانی كەركوك لەسەر میكانیزمێك و تەوافوقێك، ئه‌وان به‌و هه‌نگاوه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌شێوێنن و كێشه بۆ هه‌ڵبژاردن دروستده‌كه‌ن".
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریداوه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به كه‌ركوكه‌وه له 1ی نیسانی 2020وه بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردندا، كه پێویسته په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات.
حه‌سه‌ن تۆران له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن وتی "دەرگا لەبەردەم گەندەڵی ئیداریی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند دەكاتەوە، ئێمە دژی ئەو هەنگاوەین".