له پارێزگای كه‌ركوك، ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ دروستكردنی پێنج هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و له نه‌ینه‌واش دابه‌شكردنی زه‌ویی ده‌ستیپێكردووه، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی‌دا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، 5ی تشرینی یه‌كه‌م بڕیاریدا له‌رێی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه بۆ نیشته‌جێكردن، 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له هه‌موو پارێزگاكاندا بنیاتده‌نرێن، له‌وه‌شدا پارێزگا و ناوچه هه‌ژاره‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ژاری، له ئیداره‌ی پارێزگاكه، گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر دروستكردنی پێنج هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، سێ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو شاری كه‌ركوك و دوو هه‌زار یه‌كه‌ش له قه‌زا و ناحیه‌كاندا دروستده‌كرێن، بۆ خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت و به تێچوویه‌كی كه‌م.
بڕیاره‌كانی تری حكومه‌تی ناوه‌ندی، كه بۆ بهدهمهچونی داواكاریی خۆپیشانده‌ران بوو، به‌شێكی تایبه‌ته به پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبون به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.
حكومه‌تی خۆجێیی نه‌ینه‌وا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تدا، بڕیاریداوه بۆ ته‌رخانكردنی چوار هه‌زار و 200 پارچه زه‌وی بۆ سودمه‌ندبوانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م.
چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رنامه‌یه‌كی حكومییه بۆ هاوكاری دارایی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ی توانای دابینكردنی بژێوی خۆیان نییه.
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا ب (كه‌ركوك ناو)ی وت "نۆ توێژی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ینه‌وا پێدانی زه‌وی ده‌یانگرێته‌وه، له پێشه‌نگدا بێوهژنانن، كه هه‌زار و 593 كه‌س دیاریكراوه له‌وانه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له سێ كه‌س زیاتره".
له خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س دیاریكراون بۆ سودمه‌ندبون له زه‌وی له‌و خێزانانه‌ی چوار كه‌س زیاترن، جگه له كه‌مده‌رامه‌ت و بێ باوك و دایك و توێژه‌كانی تر، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خێزانه‌كانیان له شه‌ش كه‌س به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ن.
رۆژبه‌یانی ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كان به‌پێی رێنمایی و رێكاره یاساییه‌كان بووه، له پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌وه‌ری له دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوندا.