مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا پێشكه‌شكردبێت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ دورخستنه‌وه‌ی به پووچ و ناشه‌رعیی ناوده‌بات.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەم، لە كۆبونەوەیەكدا بەئامادەبونی 23 ئەندام، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەستلەكاركێشانەوەیهكی به‌ناوی مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا خسته ده‌نگدانه‌وه و پەسەندیكرد.
مه‌نسور مه‌رعید دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی كۆتاییهاتووه و له‌كار راگیراوه به بڕیارێكی په‌رله‌مان، بۆیه هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات پووچه و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه سڕكراوه له بری ده‌نگدان بۆ پرۆژه نوێیه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گفتوگۆی په‌یوه‌ست به خه‌ڵك، "كۆبۆته‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار به‌پێی سه‌فقه‌یه‌كی نوێ له سه‌فه‌قاتی شه‌رمه‌زرای و گه‌نده‌ڵی".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به نه‌ینه‌واوه، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا و به ناده‌ستوری ناویبرد.
غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن به (کەرکوک ناو)ی وت "دووشەممە (18ی تشرینی دووەم)، مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا دەشتلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەن كرد و ئەمڕۆ لە كۆبونەوەكەدا پەسەند كرا".
ئەنجومەنی پارێزگا، سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری راسپارد بۆ راییكردنی كاروبارەكانی پارێزگاری نەینەوا تا هەڵبژاردنی پارێزگارێكی تر.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ستنوسێك به‌ناوی مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌واوه بڵاوكرایه‌وه وه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، به‌ڵام نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ناوبراو ره‌تیده‌كاته‌وه پارێزگار هیچ دهستلهكاركێشانهوهیهكی پێشكه‌شكردبێت.
"سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبۆونهوهیهكی به په‌له‌ی كرد و به خێرایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی بۆ (كه‌ركوك ناو) كه ئاشكراشیكرد، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌پێی رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌ن بووه.
مەنسور مەرعید، لە 13ی ئایاری ئەمساڵ و بەئامادهبونی 28 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بە پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا. ئەوەش به‌پێی رێککه‌وتنێك كە پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو.