هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبه‌ت، له‌مه‌ودوا هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین ده‌بنه گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیپێكردووه و له‌رێی خشته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، هه‌ر جاره و ده‌گاته یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشار، پاڵپشت به زانیاری هه‌واڵگری.
ئەفسەرێكی باڵا لە هێزەكانی لیوای 61ی سەر بەسەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هێزەكانمان پاڵپشت بەچەند زانیارییەكی هەواڵگری دەستیانكردووە بەزنجیرەیەك هەڵمەتی گەڕان و پشكنین لەگەڕەكە جیاوازەكانی كەركوك و لەو نێوەندەشدا توانیومانە چەند سەركردەیەكی باڵای داعش دەستگیر بكەین".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی تری كه‌ركوك بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیانكرده‌وه له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی پشكنین له ناوشاری كه‌ركوك، كه پێشتر زیاتر هه‌ڵمه‌ته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شار و له قه‌زا و ناحیه‌كاندا بون.
هێزه‌كانی لیوای 61 له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كران له جێی دژه‌تیرۆری عیراق، ئه‌وه‌ش به بڕیاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین ئه‌و هێزه، له گه‌ڕه‌كی سه‌یاده‌ی باشوری كه‌ركوك، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه چه‌كدا.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی لیوای 61ی تایبه‌ت وتی "ئه‌وه‌ی هۆكاره بۆ زیادبونی هه‌ڵمه‌ته‌كانمان ئه‌و تۆمار و زانیارییە هەڵانەیە لای موختاری گەڕەكەكان هه‌ن، چونكه چەندین خێزانی ئاوارە لەنێو شارەكە بەشێوەی نایاسایی نیشتەجێ بوون و دوای لێكۆڵینەوە ده‌ركه‌وتووه هەندێكیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە داواكراو بوون".
نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه؛ "یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی به نایاسایی و له‌رێی به‌رتیل و واسیته‌وه له نێو شاردا نیشته‌جی بون، پێشتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندۆته‌وه، ئێمه له‌رێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه توانیمان بیاندۆزینه‌وه".
هه‌رچه‌نده دوو ساڵه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوبه‌ناو روداوی ئه‌منی له‌و سنورانه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چه‌ندین خێزانیش له بری ناوچه‌كانی خۆیان له نێوشاری كه‌ركوك نیشته‌جێ بون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) وتی "هه‌ر خێزانێكی ئاواره ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌منی نه‌بێت و رێكاره‌كانی رێگه‌پێدانی ئه‌منی ته‌واو كردبێت ئه‌وا روبه‌ڕوی رێگری نابێته‌وه له هه‌ر شوێنێك نیشته‌جێ بێت".
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.