هێزێكی ئه‌منی له پۆلیسی نه‌ینه‌وا، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نزیكه‌ی 25 ئۆتۆمبێل و دوای لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌كانیان، جامی هه‌ندێكیان ده‌شكێنن و تایه‌كانیان ده‌ته‌قێنن، به پاساوی پێشێلی یاساكانی هاتوچۆ.
به‌پێی زیاد له شایه‌تحاڵێك بۆ (كه‌ركوك ناو)، هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌ختی خاوه‌كانیان، په‌لاماری ئۆتۆمبێله‌كانیان داوه و زیانی زۆریان لێداون، له كاتێكدا وه‌ك هه‌ر رۆژێكی تر له شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی نزیك زانكۆی موسڵ راگیرابوون.
"هێزێكی چه‌كدار له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان دابه‌زین و ده‌ستیانكرد به لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله راگیراوه‌كان شه‌قامی لاوه‌كی به‌رانبه‌ر زانكۆ (گه‌ڕه‌كی حه‌دبا)" عه‌دنان غانم وای وت.
ئه‌و گه‌نجه 29 ساڵه‌ی موسڵ، شایه‌تحاڵی روداوه‌كه‌وه بووه و بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و هێزه ئه‌منییه كه ده‌موچاویان داپۆشی بوو، جامی به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانیان شكاند، له‌گه‌ڵ زیانگه‌یاندن به ده‌رگا و ته‌قاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، كاتێكیش شوێنه‌كه‌یان به جێهێشت وتیان ئه‌وه سزای هه‌ر كه‌سێكه یاساكانی هاتوچۆ پێشێلبكات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هێشتا سیسته‌می هاتوچۆی ناوشار و زۆرینه‌ی گه‌راجه‌كانی موسڵ وێرانه‌یه دوای دوو ساڵ له كۆتایی شه‌ڕ و ئاڵۆزی چه‌ند ساڵه‌ی داعش.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه جامی پێشه‌وه‌ی شكێنرا و ژماره‌كه‌ی لێكرایه‌وه
"ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌ك هه‌ر به‌یانییه‌كی تر له شه‌قامی لاوه‌كی به‌رده‌م ده‌رگای زانكۆ راگرت، دوای چه‌ند كاتژمێرێك، گه‌ڕامه‌وه و بینیم له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م شكێنراوه و ژماره‌كه‌ی لێكراوه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌موو ئۆتۆمبێله راگیراوه‌كانی تر" محه‌مه‌د جبوری بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد ئه‌وه‌ی رویداوه له كاتێكدایه هیچ نیشانه و ئاماژه‌یه‌كی هاتوچۆ نیه كه وه‌ستاندن له‌و شه‌قامه‌دا قه‌ده‌غه‌یه بۆیه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌و رووداوه به‌رپرسن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا، بێ ئاگایی خۆی له روداوه‌كه نیشانده‌دات و موڵك و ماڵی خه‌ڵكیش به هێڵی سور ناوده‌بات.
فه‌ریق روكن نومان زوبه‌یعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون سزاده‌درێن و زیانلێكه‌وتوانیش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی نه‌ینه‌وا، هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رده‌م زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباره‌كانیان ناوده‌به‌ن.
نه‌قیب موسه‌نا ئیبراهیم له هاتوچۆی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك چۆن ناكرێت كارمه‌ندێكی هاتوچۆ هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیربكات یان هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵێكی گومان‌لێكراو چونكه ئه‌وه ئه‌ركی پۆلیسه، به‌وشێوه‌یه‌ش نابێت زیاده‌ڕۆیی بكرێته سه‌ر رۆڵی كارمه‌ندانی هاتوچۆ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانه‌وه".