ئاواره‌كانی كه‌مپی قه‌زای مه‌خمور، چه‌ند مانگێكه له ژێر گه‌مارۆی توندی هه‌رێمی كوردستاندان و به‌هۆی رێگریی هاتوچۆ له بازگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیدا، تائێستا دوو ژن له رێگه‌دا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه منداڵه‌كانیان له‌بارچووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ.
له‌و راپۆرته‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی دوه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له ناوەڕاستی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە شێوەیەکی هەڕهمەکیی گەمارۆیان خستۆتە سەر جموجوڵ و هاتوچۆی ئاوارەکانی که‌مپی مەخمور.
سارا لی وویستن، بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست لە هیومان رایتس وۆچ وتی "بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ناتوانن سزای هەموو دانیشتوانی ناو کامپەکە بدەن تەنها لەبەرئەوەی له‌وانه‌یه كه هەندێکیان لایەنگیری پەکەکەی تێدایه لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدانیە کە ئەم کەسانە تاوانێکیان ئەنجامدابێت، ئەم گەمارۆ هەڕەمەکیەی سەر دانیشتوانی ناو کامپەکە وایکردووە دەستیان بە کارەکانیان و نەخۆشخانە و چارەسەری تەندروستی نەگات".
كه‌مپه‌كه له قه‌زای مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به دوری 60كم له باشوری خۆرئاوای هه‌ولێر، لانیكه‌م 12 هه‌زار كوردی توركیای تێدا نیشته‌جێیه، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاوه ناوچه‌كانی خۆیان (له كوردستانی توركیا) به‌جێهێشت، كه‌مپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌فه‌رمی تۆماركراوه.
هیومان رایتس وۆچ له زاری ژماره‌یه‌ك دانیشتوی كه‌مپه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، له بازگه‌كانی به‌ره‌و هه‌ولێر و شاره‌كانی تر رێگرییان لێكراوه، به‌هۆیه‌وه هه‌ندێك كه‌س كاره‌كانیان له ده‌ستداوه و كێشه بۆ نه‌خۆش و خه‌ڵكی تر دروستبووه، جگه له خوێندكاران.
لەکاتی لەدەستدانی منداڵەکەمدا وا هەستم دەکرد خۆشم دەمرم بەڵام هیچ کەس گوێم پێنادات
ژنێكی دوگیان له كه‌مپی مه‌خمور، كه له مانگی شه‌شه‌می دوگیانییهكهیدا بووه، له ئابی ئه‌مساڵدا، به‌هۆی خوێنبه‌ربونه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی به په‌له ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی نێو كه‌مپه‌كه‌ی كردووه و له‌وێه‌وه پزیشكه‌كه داوایكردوه ببرێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر، به‌ڵام دوای بڕینی دوو سێ بازگه به‌ره‌و هه‌ولێر، له دوابازگهدا رێگریی لێكراوه.
"ئەفسەرێک لە بازگەکە بە مێردەکەمی ووت ڕێنماییان پێدراوە ڕێگە بە هیچ کەسێکی ناو کامپەکە نەدەن بچێتە هەولێرەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا خوێنم لێدەڕۆشت بەڵام ئەفسەرەکە تەماشای کردم و ووتی باشیت و هیچت نییه" ئه‌و ژنه ده‌ڵێت ناچار به گه‌ڕانه‌وه كراون و به‌هۆیه‌وه له رێگه‌دا منداڵه‌ی له‌بارچووه.
"زۆر دڵتەنگ بووم بە لەدەستدانی منداڵەکەم، لەکاتی لەدەستدانی منداڵەکەمدا وا هەستم دەکرد خۆشم دەمرم بەڵام هیچ کەس گوێم پێنادات، لەوکاتەوە هیچ چارەسەرێکی گونجاوی تەندروستیم بۆ نەکراوە".
پزیشکی كه‌مپی مه‌خمور، قسه‌كانی ئه‌و ژنه‌ی بۆ هیومان رایتس وۆچ پشتڕاستكردۆته‌وه و ده‌ڵێت ژنێکی تری که‌مپەکە بە هەمانشێوە منداڵەکەی لەبارچووە لەبەرئەوەی ڕێگەی تێپەڕین و چونە نەخۆشخانەی پێنەدراوە لە بازگەکانی هەولێر.
له راپۆرته‌كه‌دا؛ هیومان رایتس وۆچ چه‌ندین چیرۆكی تری كاریگه‌رییه‌كانی گه‌مارۆی هه‌رێمی كوردستانی باسكردووه به‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپی مه‌خموره.
گه‌مارۆكه به پاساوی په‌یوه‌ندی دانیشتوانهكهیهوهیهتی بۆ په‌كه‌كه و دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ دێت، ئه‌وكاته‌ی له رێستۆرانتێكی هه‌ولێر دیپلۆماتكارێكی توركیا به فیشه‌ك كوژرا و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه وه‌ك لایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نیشان‌دران.
هه‌رێم بۆ ماوەیەکی کاتی و گەمارۆیەکی کەمیان خستە سەر دانیشتوانی ناو که‌مپەکە بەهۆی کێشەی ئەمنیەوە
دیندار زێباری، رێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داکۆکی نێودەوڵەتی، له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هیومان رایتس وۆچ-ی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت لێپرسراوانی حکومەتی هەرێم "بۆ ماوەیەکی کاتی و گەمارۆیەکی کەمیان" خستە سەر دانیشتوانی ناو که‌مپەکە بەهۆی "کێشەی ئەمنیەوە".
هه‌روه‌ها رونیكردۆته‌وه "رێوشوێنە نوێیەکان ئەو کەسانەی نەگرتۆتەوە کاریان هەیەو قوتابین یان ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری تەندروستیە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەگەر نووسراوی مۆڵەتیان بۆ کرابێ".
هیومان رایتس وۆچ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رێم مافی ئازادی نیشتەجێبون و هاتوچۆ بۆ خەڵکانی ناوچەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی دابینبکات، بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکانیش، حکومەتی هەرێم تەنیا لەکاتێکدا دەتوانێت هاتوچۆ سنورداربکات کە بەپێی یاسا بێت و بۆ پارێزگاریکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەلامەتی و ورە و تەندروستی گشتی بێت یان بۆ پارێزگاریکردن بێت لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکانی تر.
لێپرسراوه‌ی هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت "نابێت دایکان کۆرپەکانیان لەدەستبدەن ئینجا حکومەتی هەرێم تێبگات لەوەی ئەو گەمارۆیەی سەپاندویەتی بە سەر کامپەکەدا زیاد لەحەدە، جێی شۆک و سەرسوڕمانە تائێستا بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتای‌یان نەهێناوە بە سنوردارکردنی مافی هاتوچۆی ئاوارەکانی که‌مپی مەخمور".
مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه عیراقییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.