هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 800 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه و دوایین نرخیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به 59 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ تشرینی دووه‌می 2019، له‌و مانگه‌دا هه‌نارده گه‌یشتۆته زیاتر له 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 381 هه‌زار و 65 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 79 هه‌زار به‌رمیل.
نه‌وتی خاوی عیراق له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 59.821 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له ته‌واوی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا زیاتر له دوو ملیۆن و 579 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا، له مانگی ئه‌یلولیشدا زیاتر له سێ ملیۆن و 166 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.
له ته‌مموزی 2017وه تا مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووه‌وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی رابردودا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 به‌رمیل نه‌وت.