دوو گه‌نج له كه‌ركوك كوژران، یه‌كێكیان له گه‌ڕه‌كی شۆرجه و ئه‌ویتریان له رێگه‌ی دوبز، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
كاتژمێر 8:15 خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی كانونی یه‌كه‌م، ته‌رمێك له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی شاری كه‌ركوك دۆزرایه‌وه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان؛ فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه‌یه و كوژراوه.
سامان ره‌مه‌زان، لێپرسراوی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه دۆزراوته‌وه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵه به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌لی شه‌ریف، ئاسه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره".
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و له كوشتنی ئه‌و گه‌نجه ده‌كۆڵنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك به‌ره‌و دوبز، گه‌نجێك به‌ده‌ستڕێژی گولـله كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی دوبز به (كه‌ركوك ناو)ی وت "روداوه‌كه كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بووه، ته‌ها محه‌مه‌د حه‌بیب ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه و ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ستدا".
ئه‌و گه‌نجه دانیشتوی كۆمه‌ڵگه‌ی دوركبریت بووه كه سه‌ر به كۆمپانیای گازی باكوره و ده‌كه‌وێته نێوان گونده‌كانی عهلاوهمهحمود و مه‌رعی.
ئه‌و دوو روداوه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵ به‌ماڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ك و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له گهڕهكانی ناوشاری كه‌ركوك.
به‌پێی دوایین ئامار كه ناوەندی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق بڵاویكرده‌وه، لەیەك تا 30ی تشرینی دووەمی 2019، لە پارێزگای كەركوك 38 حاڵەتی كوشتن رویداوە، لەنێویاندا چوار مەدەنی، سێ سەربازیی، لەگەڵ "31 تیرۆریست"، بەبێ ئەوەی وردەكاریی "تیرۆریستەكان" رونبكاتەوە.
هەر لەو مانگەدا و بەپێی راگەیەنراوەكە 18 حاڵەتی برینداربون بەهۆی توندوتیژییەكانەوە تۆماركراون، كە 17 حاڵەتیان مەدەنیی بون. لەگەڵ یەك سەرباز.
رێكخراوە ناحكومییەكە، ئاماژە بە دەستگیركردنی هەشت كەس دەكات هەر لەو مانگەدا، بەپێی ماددەی تیرۆر. لەگەڵ حاڵەتێكی رفاندنی مەدەنی.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.