به هاتنی وه‌رزی بارانبارین؛ خێوه‌ته‌كانی ئاواره‌یی ده‌بێته ده‌رده‌سه‌رییه‌كی تر بۆ هه‌زاران خێزانیی بێ ماڵ و حاڵ، ناچارن به‌بێ نه‌وت به‌رگه‌ی سه‌رما بگرن، له‌گه‌ڵ لافاو و قۆڕاوی زۆری كه‌مپه‌كانیشدا خۆیان رابهێنن.
داواكاریی سه‌ره‌كی ئاواره‌كانی كه‌مپ، دوای پێنج ساڵ له جێهێشتنی زێدی خۆیان، ته‌نیا و ته‌نیا سوته‌مه‌نییه، تا بتوانن لانیكه‌م كه‌شی ساردی ژێر خێوه كۆنه‌كانیان گه‌رمبكه‌نه‌وه.
"دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 40 لیتر به‌نزینمان وه‌رگرت، ئه‌ویش ته‌واو بوو، بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و به‌شی پێویستی ئێمه ناكات" میرزا مچۆ وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی ئاواره‌ی كه‌مپێكی ئاواره‌یی له دهۆك، هه‌شت منداڵی هه‌یه، خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه چۆن به‌بێ نه‌وت له سه‌رمای ئه‌مساڵ بیانپارێزێت.
"هه‌رچه‌نده هێشتا وه‌رزی ته‌واوی سه‌رما نه‌هاتووه، به‌ڵام ژێر خێوه‌ت به تایبه‌ت له شه‌واندا زۆر سارده، تا خۆمان گهرمبكهینهوه پێویستمان به دوو سۆپا هه‌یه".
هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی ئاواره‌كان پێنج ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵاتنیاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێك ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان نین، له نێویاندا خراپی بارودۆخی ئه‌منی و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و خاپوربونی خانووه‌كانیان.
میرزا مۆچ، له كه‌مپه‌كه‌یدا خێوه‌تێكی نوێی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌مساڵ، هاوكاریی زستانهیشی به‌ده‌ست گه‌یشتووه له جلوبه‌رگ و مادده‌ی خۆراكی، به‌ڵام هێشتا هیچیان جێی پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و ناگرێته‌وه؛ "نه‌وتمان نییه نه‌وت"، بۆیه داواكاریی له رێكخرا و ئیداره‌ی دهۆك ئه‌وه‌بوو به‌شه نه‌وتی ئاواره‌كان زیادبكه‌ن.
شوێنی نیشته‌جێبونی ئاواره‌كان به تایبه‌ت له دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ساردتره به‌راورد به پارێزگاكانی عیراق و سوته‌مه‌نی زیاتریان ده‌وێت.
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له پارێزگای دهۆك به (كه‌ركوك ناو )ی وت "وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا ته‌واو بووه، 31 هه‌زار خێزان به‌شی خۆیان وه‌رگرتووه".
هه‌ر خێزانێكی ئاواره، له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی ته‌نیا 40 لیتر نه‌وتی پێده‌درێت، دواتر له قۆناغی دوه‌مدا 100 لیتر و قۆناغی سێیه‌میش هه‌ر خێزانێك 60 لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرێت.
"له‌م مانگه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می نه‌وت ده‌كه‌ین، به گشتی تا كۆتایی وه‌رزی زستان هه‌ر خێزانێكی ئاواره بڕی 200 لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرن".
لێپرسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ ئه‌وه‌شی وتی له توانایاندایه هه‌ر خێزانێك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 200 لیتر نه‌وتی پێبده‌ن، چونكه ئه‌وكات "ره‌نگه به‌شێكیان بیفرۆشنه‌وه"، جگه له‌وه‌ش به وه‌جبه بڕی سوته‌مه‌نی به‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌گات.
ترسی ئاواره‌كان له كاتێكدایه، له وه‌رزی بارانبارین و زستانی رابردودا، لافاو و سه‌رما زیانی به ده‌یان خێزان گه‌یاند، به‌شێكیان خێوه‌ته‌كانیان ژێر ئاو كه‌وت.
ئه‌سكه‌نده‌ر وتی "سه‌دا 80ی پێداویستییه‌كانی وه‌رزی زستانه به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكراوه، به‌شێكی كه‌م ماوه و ئه‌ویش له رۆژانی ئاینده‌دا ده‌گاته هه‌موو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی".
قوڕاوی زۆر و لافاو و كۆبونه‌وه‌ی ئاوی باراناو، له‌گه‌ڵ كۆنی خێوه‌تی به‌شێك له خێزانه‌كاندا، یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی ژیانی ئاواره‌یی.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای هه‌موو كه‌مپه‌كان له قوناغی كۆتاییدایه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واو ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌مپه‌كاندا، كه له هاوینی رابردودا، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه رویدا و له هه‌ندێك كهمپیشدا قوربانی لێكهوتهوه.
"گرنگرتین شت گۆڕینی خێوه‌تی ئاواره‌كانه، تائێستا خێوه‌تی زیاتر له هه‌شت هه‌زار خێزان گۆڕدراون و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه".
له كاتێكدا له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
جێگری پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت له به‌رنامه‌یاندایه ته‌واوی خێوهتهكان بگۆڕین و خۆراكی مانگانه‌ش بۆ ئاواره‌كان كه چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراكییه به‌رده‌وامه و پێیانده‌درێت.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.