به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ كێشهیهكیی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ راكان جبوری هه‌بێت، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌یه و پێیانوایه "گه‌نده‌ڵی گه‌وره" هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌م له شاری كه‌ركوك به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، جارێكی‌تر هۆشدارییان دا له هه‌بونی گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌یان كرد.
"به ئامانجگرتنی ئێمە و سەرۆكی بەرەكە شێخ وەسفی عاسی ئاشتەوای كۆمەڵایەتی كەركوك دەخاتە مەترسیەوە، بۆیە بێندەنگ نابین" محەمەد ساڵح رەییاشی، وتەبێژی بەرەی عه‌ره‌بی وای وت.
دادگای لێكۆڵینەوەی ناحیەی تازە، له تشرینی دووه‌می 2019، بڕیاری دەستگیركردن بۆ وەسفی عاسی، سەرۆكی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لە كەركوك دەركردووه بەتۆمەتی ناوزڕاندن.
رهییاشی وتی "ئێمە هیچ كێشەیەكی كەسێتی و سیاسیمان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نیە، بە تایبەت لەگەڵ پارێزگاری كەركوك، بەڵام دەڵێین گەندەڵیەكی گەوره لە ئیدارەی پارێزگای كەركوك هەیە، بۆیە داوای شەفافەیەت ده‌كه‌ین".
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یەكگرتوو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی پێكیانهێنا، چەندجارێك رەخنەیان روبەڕوی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی كردۆتەوە كە ئەوانیش لە كۆمەڵێك حزب و سەرۆك هۆز و پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەن پێكدێن و راكان سەعید، پارێزگاری كەركوك یەكێكە لە كەسایەتییە سه‌ره‌كییه‌كانی.
به‌بڕوای وته‌بێژه‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی، باسكردن له گه‌نده‌ڵی، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی "وەسفی عاسی و بەرهی یەكگرتووی عەرەبی بە ئامانج بگیرێن".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر مافی كه‌ركوكییه‌كان بۆ زانینی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی داهات و بوجەی شارەكە، "پێویسته بزانن چۆن و بۆ كێ سەرف دەكرێت، بۆیە بەردەوام هەوڵمانداوە ببینە بەشێك لە ئاشتەوای كۆمەڵایەتی و به‌رگری له مافی خه‌ڵك، له‌وه‌شدا هەڕەشەكان ساردمان ناكاته‌وه".