له شاری موسڵ، په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بڵاوبۆته‌وه و ته‌نیا له 24 كاتژمێری رابردودا، به‌وهۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانیله‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی تر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا.
یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌م، چوار نه‌خۆش به گومانی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه توشبون به‌و په‌تایه، هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ش یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه.
جاسم مه‌عماری، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چوار حاڵه‌ت به گومانی په‌تاكه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینای موسڵ تۆماركراون و له نه‌خۆشانی تر جیاكراونه‌ته‌وه، دواتر دوانیان گیانیله‌ده‌ستداوه و پشكنینه‌كانی ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه".
به‌پێی ده‌ره‌نجامی ئه‌و پشكنینه‌ی له تاقیگه‌كانی به‌غدا كراون، ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه‌ی له موسڵ گیانیله‌ده‌ستداوه تووشبوی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بووه، به‌وته‌ی مه‌عماری.
ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، زۆرترینیان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كانی جۆری (H5N1) و (H7N9) توشى مرۆڤ ده‌بن، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و له چه‌ند رۆژێكدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون له‌وانه كۆكه‌ی زۆر، تا، هه‌وكردنی قوڕگ، ئازار له جومگه‌كان، گێژبون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا رونیكرده‌وه ئه‌و هاوڵاتییه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا، ئه‌ندازیارێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌ش، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌وت هه‌مان په‌تایان هه‌یه.
به‌پێی ئامارێكی ته‌ندروستی جیهانی، له ساڵی 1997ـه‌وه كه‌متر له 500 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
"وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 20 هه‌زار ده‌رزی تایبه‌ت به كوتانی په‌تای باڵنده بۆ ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا دابینده‌كات" جاسم مه‌عماری وای وت.
له هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن له په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا؛ شتنی ده‌سته‌كان به ئاو‌و سابون، به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌كاتی كۆكه و پژمین، دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی شوێنی كار و مانه‌وه بۆ هه‌واگۆڕكێ، دوركه‌وتنه‌وه له ته‌وقه‌كردن و له ئامێزگرتن، دوركه‌وتنه‌وه له كه‌سی توشبوو.