دوو هاوڵاتی كه‌ركوكی له‌سه‌ر رێگای دیاله رفێنران، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، 10ی كانونی یه‌كه‌م لهرێگایهكی سه‌ره‌كی سنوری پارێزگای دیاله، سێ هاوڵاتی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ونه كه‌مینی چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه و ته‌نیا یه‌كێكیان رزگاری ده‌بێت.
یه‌كێك له بێسه‌روشوێنه‌كان ناوی ناجی زاهیر، كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی قه‌زای داقوقه به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركوك نیشته‌جێیه و پاسه‌وانی لێپرسراوێكی ئاسایش بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "درەنگانی شەوی ڕابردوو لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل چونەتە سنوری پارێزگای دیالە، لەوێ لەلایەن ژمارەیەکـ چەکداره‌وه رفێنراون".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناجی له شه‌وی رابردووه‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراوه و له‌و دوو كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بون، ته‌نیا یه‌كێكیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه رزگاركراوه.
كه‌سوكاری رفێنراوه‌كان هێشتا سكاڵای یاساییان له‌لای هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمارنه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و سێ كه‌سه له‌رێگه‌ی به‌ره‌و دیاله رفێنراون و دوای كه‌مێك یه‌كێكیان ئازادكراوه، به‌ڵام دوانیان بێسه‌روشوێنن له ئێستادا، له نێویاندا كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش و چه‌كداره‌كان ته‌نیا به ته‌له‌فۆن ئه‌وه‌نده‌یان به كه‌سوكاریان وتووه له به‌رانبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌كدا ئازادده‌كرێن".
زۆربه‌ی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركوك به‌ره‌و پارێزگاكانی تری عیراق، له 2003وه جێی چه‌ندین روداوی توندوتیژی و كوشتن بووه، به تایبه‌ت رفاندنی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر پاره‌دا، جگه له مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی تر.