هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌ینه‌وا، توانییان باندێكی حه‌وت كه‌سی له شاری موسڵ ده‌ستگیربكه‌ن، به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پۆلیس، كه هه‌ینی 13ی كانونی یه‌كه‌م بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و بانده له ناوچه‌كانی كه‌رامه و سۆمه‌ر له به‌ری چه‌پ و تل رومانی به‌ری راست، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دسهتگیركراون له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا.
نه‌قیب حه‌مه‌د جبوری، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و بانده له حه‌وت كه‌س پێكهاتون، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و دوای چاودێری، به‌پێی زانیاری ورد ده‌ستگیركراون".
ئه‌و بانده تایبه‌ت بون به بازرگانی به مادده و حه‌به هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له شاری موسڵ.
به‌پێی به‌دواداچونی هێزه ئه‌منییه‌كان، له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ناوشاری موسڵ و ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وا، مادده هۆشبه‌ره‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه، ئه‌وه‌ش له دوای كۆتایی شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه له 2017دا.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت ئه‌و بانده‌ی ده‌ستگیركراون هه‌زار و 29 حه‌بی هۆشبه‌ریان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئامێر و پێداویستی تری پزیشكی كه بۆ به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیان بووه.
ده‌ستگیركراوه‌كان؛ به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراون، كه له‌و یاسایه‌دا قورسترین سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی تا له‌سێداره‌دان دانراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی تری فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، كه 10ی كانونی یه‌كه‌م بڵاویكردۆته‌وه،به‌كارهێنه‌رێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه له گه‌ڕه‌كی ئینتسار له به‌ری چه‌پی موسڵ، 280 حه‌بی هۆشبه‌ری پێگیراوه.
عوده‌ی حه‌مدانی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت دیارده‌ی بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه و ئالوده‌بونی به‌ر له 2014 له موسڵ نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و جێی نیگه‌رانییه، به‌وته‌ی ئه‌و بۆ (كه‌ركوك ناو).
موسڵ و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا، هیچ ناوه‌ندێكی تێدا نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ر كه‌سێكیش به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیربكرێت ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت وه‌ك هه‌ر تاوانێكی تر.