مامۆستایانی وانه‌بێژ له دوزخورماتوو، هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به هه‌میشه‌یی دانه‌مه‌زرێندرێن، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی مه‌ترسی په‌ككه‌وتنی خوێندنی كوردی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌م له دوزخورماتوو، ده‌یان مامۆستای وانه‌بێژ گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی ئه‌نجامدا، بۆ داواكاریی دامه‌زراندن.
هه‌ڵكه‌وت حه‌مید، مامۆستای وانه‌بێژ و سه‌رپه‌رشتیاری گردبوونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوه‌ی سێ ساڵه وانه ده‌ڵێینه‌وه له خوێندنگه‌كانی دوزخورماتوو، به‌بێ موچه، به‌ڵام له دامه‌زراندندا مافه‌كانمان خوراوه".
له سنوری قه‌زای دوزخورماتوو زیاتر له 40 مامۆستای وانه‌بێژ داوای دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن.
"ئه‌گه‌ر پێداوچوونه‌وه به ناوی دامهزرێندراواندا نه‌كرێت ئه‌وا له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن راده‌گه‌یه‌نین" مامۆستا هه‌ڵكه‌وت وای وت.
په‌روه‌رده‌ی گشتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له دامه‌زراندنی مامۆستایان‌دا، ته‌نیا 15 كه‌سی بۆ خوێندنی كوردی دوزخورماتوو دامه‌زراندووه.
نه‌وزاد قادر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی كوردی په‌روه‌رده‌ی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه‌ش پشتگیری داواكاری مامۆستایان ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندن، چونكه چه‌ند ساڵێكه وانه‌بێژن و ئه‌گه‌ر بایكۆتیش بكه‌ن ئه‌وا پرۆسه‌ی خوێندن توشی كێشه ده‌بێت، چونكه زۆرێك له خوێندنگه‌كان به مامۆستای وانه‌بێژ پڕكراونه‌ته‌وه".
خوێندنی كوردی له دوزخورمانوو، سكاڵا به‌رزكردۆته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر كه‌می مامۆستایانی دامه‌زرێندرا، وه‌ك نه‌وزاد قادر وتی، پێیانوایه نادادپه‌وه‌ری هه‌یه و پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه.
خوێندنی كوردی، له دوای ساڵی 2003وه له ناوچه‌كانی جێناكۆك كراوه‌ته‌وه و له دوزخورماتوو، زیاتر له 600 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ 46 خوێندنگه‌دا و زیاتر له 9 هه‌زار خوێندكار.
قەزای دوزخورماتوو سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، تاكە ناوچەی جێناكۆكی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق‌و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد‌و عەرەب پێكهاتون.