تاكه به‌نزینخانه‌ی حكومی له داقوق، دوای چه‌ند مانگێك له داخستنی جارێكی‌تر كرایه‌وه و شۆفێرانیش به‌پێویستی ده‌زانن، به‌نزینخانه‌یه‌كی دیكه له قه‌زاكه‌دا بنیاتبنرێت.
به‌نزینخانه‌ی حكومی له داقوق، چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه داخرا و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی كانونی یه‌كه‌م، له مه‌راسیمێكدا كرایه‌وه.
كاوە رەشید، بەڕێوه‌بەری بەرهەمە نەوتییهكانی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تێچوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه 156 ملیۆن دینار بووه و ئه‌گه‌ر زه‌وی پێویست دابینبكرێت، ئه‌وا ده‌توانین به‌نزینخانه‌یه‌كی دیكه‌ش له داقوق بكه‌ینه‌وه".
له قه‌زای داقوق 44كم باشوری كه‌ركوك، یه‌ك به‌نزینخانه‌ی حكومی هه‌یه، ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
رەمەزان مەجید، شۆفێرێكی نیشته‌جێی داقوقه و ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه‌ی به‌نزینخانه‌كه داخرابوو، زۆرجار بۆ به‌نزین گه‌یشتۆته كه‌ركوك، "بۆیه خوازیارین بانزینخانەیەكی دیكەی حكومی لەقەزاكە بكرێتەوە، چونكه ئه‌م به‌نزینخانه‌یه‌ی ئێستا له شەقامی گشتی كەركوك –بەغدایه و به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغه".
له داقوق به‌نزینخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵك له كوالێتی به‌نزینه‌كه‌ی رازی نین.
شێرزاد فه‌ره‌ج، شۆفێرێكی دیكه‌ی داقوقه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كوالێتی به‌نزینی به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كه وه‌ك حكومییه‌كه نابێت، له روی نرخیشه‌وه حكومییه‌كه هه‌رزانتره"، ئه‌ویش داوای كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌كرد.
به‌نزینخانه حكومییه‌كانی ته‌واوی پارێزگای كه‌ركوك، له‌رێی كۆبونه‌وه به‌نزین به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌شده‌كه‌ن، بۆ هه‌فته‌یه‌ك 50 لیتر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و هه‌فته‌ی دووجار بڕی 25 لیتر بۆ تاكسی، ئه‌وه‌ش به نرخی 450 دینار بۆ هه‌ر لیترێك.
لویس فه‌ندی، قایمقامی قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵدا هیچ بودجه و شوێنێك بۆ به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ی حكومی ته‌رخاننه‌كراوه، به‌ڵام له پرۆژه‌كانی 2020دا هه‌وڵده‌ده‌ین زه‌وی بۆ ده‌ستنیشانبكرێت و به‌نزینخانه‌یه‌كی تر بكه‌ینه‌وه، چونكه سنوره‌كه پێویستیه‌تی".