كۆسرەت رەسوڵ عەلی، وەكو سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەڵبژێردرا، ئەوەش لە كۆنگرەی چواریمی حزبەكەی.
كۆسرەت رەسوڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 21ی كانونی یەكەم، لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا بەبێ ركابەر و هەشت ئەندامی مەكتەبی سیاسی-ش وەكو ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دیاریكران.
بەپێی زانیارییەكانی (كەركوك ناو)، هەلبژاردنی كۆسرەت رەسوڵ بۆ ئەو پۆستە، بەپێی رێككەوتنێكی پێشوەختەی باڵەكانی یەكێتی بووە، بەر لە كۆنگرە.