له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری موسڵ، ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نییه‌ك ده‌كه‌وێته چاڵێكی قوڵیی گه‌وره‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه، شۆفێره‌كه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی ده‌شكێت.
قوڵی ئه‌و چاڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێكه‌وت مه‌تر و نیوێكه، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ڵكه‌نراوه و دانه‌پۆشراوه، وه‌ك به‌شێكی زۆر له شه‌قامه‌كانی شار، كه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دروستبونی چه‌ندین روداو.
"ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وته چاڵێكه‌وه له گه‌ڕه‌كی سوكه‌ر له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نسای فێركاری له به‌ری چه‌پی موسڵ، جگه له‌و زیانه‌ی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت، شۆفێره‌كه‌ش سه‌ر و سنگی بریندار بوو" فه‌وزی سه‌یف (29 ساڵ) وای وت.
فه‌وزی كه دوكانداره له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا، شایه‌تی چه‌ند روداوێكی هاوشێوه بووه و بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له مه‌ترسی چاڵی پرۆژه‌كان كرد، به تایبه‌ت له شه‌واندا و كاتێك كه‌شوهه‌وا باراناوی بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بدات.
چاڵكردنی شه‌قامه‌كانی موسڵ و هه‌ڵكه‌ندی كۆنكرێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانه، كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و شاره‌وه به‌شێكیان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 90 زیانیان به‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی شاره‌وانی.
"به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی موسڵ ته‌نیا له 72 كاتژمێردا پێشوازی له چوار روداوی برینداربون كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتونه‌ته نێو چاڵی پرۆژه‌كانه‌وه" به‌وته‌ی دكتۆر قه‌حتان عیسام.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت؛ یه‌كێك له برینداره‌كان منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ بوو، له‌كاتی پاسكیلسواریدا كه‌وتبوه چاڵێكه‌وه و قاچی راستی شكابوو، جگه له ژنێك كه ناوچه‌ی حه‌وزی شكابوو كاتێك له شه‌ودا كه‌وتبوه چاڵه‌وه و دوو پیاویش به هه‌مانشێوه تووشی شكان و برینداری ببوون.
جگه له‌و مه‌ترسییانه‌ی بۆ ژیانی خه‌ڵكی دروستكردووه، چاڵی پرۆژه‌كان كه تا ماوه‌یه‌كی درێژ به دانه‌پۆشراوی ده‌مێننه‌وه، بۆته هۆی قه‌ره‌باڵغی و هاتوچۆی زه‌حمه‌ت كردووه.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای چه‌ند روداوێك له نزیك چاڵی پرۆژه‌كان، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان راسپاردووه به دانانی نیشانه‌ی ئاگاداركردنه‌وه و هۆشیاری بۆ خه‌ڵك، له‌به‌رچاوگرتنی هۆكاره‌كانی سه‌لامه‌تی له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا".
پارێزگار جه‌ختیكرده‌وه لایه‌نی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ر زیانێك هه‌ڵده‌گرن به‌ر خه‌ڵك بكه‌وێت به‌هۆی نه‌بونی نیشانه‌ی ئاگاداركردنه‌وه له چاڵی و شوێنی كاره‌كاندا.
"هاتوچۆی نه‌ینه‌وا، رێگه‌وبان و پرده‌كان، شاره‌وانی و سه‌ره‌كی یه‌كه ئیدارییه‌كان پێویسته به‌دواداچون بۆ كاری پرۆژه‌كان بكات و لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكات كه نیشانه‌ی ئاگاداركردنه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له شوێنی پرۆژه‌كاندا دانه‌ناوه" جبوری واده‌ڵێت.
دارپه‌ردوی خانووه روخاوه‌كانی موسڵ، به تایبه‌ت له شاری كۆن، هێشتا به‌شێكی زۆری پاكنه‌كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ر بارانێكیشدا، شه‌قام و چاڵی پرۆژه‌كان و ئاوه‌ڕۆكانیش پڕده‌كاته‌وه.
"چاڵی پرۆژه‌كان له ناوچه‌ی كۆن و ناوه‌ڕاستی موسڵ زۆر مه‌ترسیدارن، چاڵ هه‌یه قوڵییه‌كه‌ی ده‌گاته دوو مه‌تر به تیره‌ی یه‌ك مه‌تر" عه‌لی فه‌واز (47 ساڵ)، دانیشتوی ناوچه‌ی مه‌یدان له به‌ری راستی موسڵ وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت منداڵ، ژنان، پیاوان و كه‌سانی به ته‌مه‌ن رۆژ نییه توشی شكان و برینداربون نه‌بنه‌وه به‌هۆی كه‌وتنه چاڵی پرۆژه‌كانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا هیچ هه‌وڵێك تا ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵبگرێت.
شاره‌وانی موسڵ، به‌ر له هێرشه‌كانی داعش 934 ئامێر و ئۆتۆمبێلی هه‌بووه له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 500 كرێكار، به‌ڵام ئێستا كه‌مترین ئامێر و نیوه‌ی ده‌ستی كاری ماوه‌ته‌وه.
سابت ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌می بودجه و ئامێر و ده‌ستی كار، هۆكاری كه‌می خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌یه په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌كانه‌وه و چاڵ و دوباره قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه‌وه هه‌یه.
شاری موسڵ-ی ناوه‌ندی نه‌ینه‌وا، له ته‌مموزی 2017وه له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌یه و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.