به‌شه كاره‌بای موسڵ، تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو بۆ دوو هێنده زیاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتیان و ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
كاره‌بای پارێزگای نه‌ینه‌وا تا حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ 750 مێگاوات بووه، به‌ڵام دواتر كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 400 مێگاوات له ته‌مموزدا، ئه‌وه‌ش به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و بۆ قه‌ره‌بوی ناوچه‌كانی باشوری عیراق.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پلانی فریاگوزاری تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با دانراوه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رله‌وه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌و پلانه‌ی بۆ زیادكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا دانراوه، بڕیاره له ساڵی نوێی 2020دا جێبه‌جێبكرێت، به‌وه‌ش خه‌ڵكی سنوره‌كه به تایبه‌ت خاوه‌نی كارگه و شوێنه پیشه‌ییه‌كان لێی سودمه‌ند ده‌بن.
به‌شه كاره‌بای نه‌ینه‌وا، تا هاوینی 2020 ده‌بێته خاوه‌نی هه‌زار و 500 مێگاوات له وزه‌ی كاره‌با، به‌هۆیه‌وه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به ماڵان زیاد ده‌كات.
"ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی نه‌ینه‌وا پێویستیان به سیسته‌مێكی ته‌واوی دابینكردنی وزه هه‌یه به توانایه‌كی به‌هێز" عه‌بدولقادر نه‌عمان (51 ساڵ) واده‌ڵێت، كه خاوه‌نكاره له ناوچه‌ی غانم سه‌ید له به‌ری راستی موسڵ.
ئه‌و هاوڵاتییه پێوایه ئاستی ئێستا وزه‌ی كاره‌با به زیانی پیشه‌سازی كه‌وتۆته‌وه، وایكردووه زۆرینه‌ی خاوه‌ن پیشه به‌ره‌و به‌غدا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆچ بكه‌ن و له‌وێ كاربكه‌ن.
ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، له ئابی ئه‌مساڵدا وزه‌ی كاره‌بای گه‌ڕانده‌وه بۆ بازاڕی باب سه‌رای، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بازاڕه بازرگانییه‌كانی موسڵ، ئه‌وه‌ش به ئامانجی خستنه‌وه‌گه‌ڕی جوڵه‌ی بازرگانی و نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ.
ئه‌ندازیار خالد غه‌زای عه‌تیه، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای باكور ده‌ڵێت كاتی به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نزیكه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆربه‌ی كێبڵ و عه‌موده‌كانی كاره‌با خراپ بون، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له موسڵ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئاستی دابینكردنی كاره‌با بۆ موسڵ".
جگه له نه‌ینه‌وا، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ساڵانه به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی هاوین و زستاندا قه‌یرانی كاره‌بای نیشتمانی سه‌رهه‌ڵده‌دات.