له كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، 23 كه‌س له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش، ته‌نیا دوو كه‌س ده‌توانن بگه‌نه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
یه‌كگرتوی ئیسلامی، بڕیاره رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه (28 و 29)ی كانونی یه‌كه‌م له شاری هه‌ولێر، كۆنگره‌ی هه‌شت ئه‌نجامبدات به به‌شداری زیاترله 900 ئه‌ندام.
ئیبراهیم خەلیل، ئەندامی كۆنگرەی یەكگرتوو له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كۆنگرەی ئەمجارە به تایبەت له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌ركوك راده‌وه‌ستێت ، ئه‌و پێیه‌ی پارێزگاكه بەراورد بە ڕابردو دۆخێكی تایبەتتری هەیە".
له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی، زیاتر له 40 كه‌س ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، كه به‌شێكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌و حزبه بون، چاوه‌ڕوانده‌كرێت راسته‌وخۆ ببنه‌وه سه‌ركردایه‌تی.
"له‌و 23 كه‌سه‌ی له كه‌ركوكه‌وه به‌شداری كۆنگره ده‌كه‌ن دوو كه‌سیان بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆ به‌ش و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حزبیش، ئه‌ندامانی كه‌ركوك ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن".
ئه‌و 23 ئه‌ندامه‌ی كۆنگره له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌مدا له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ئه‌و حزبه‌دا هه‌ڵبژێردراون.
فاخیر حەمید، ئەندامی كۆنگرەی یەكگرتوو لە پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له كۆی 900 ئه‌ندامی كۆنگره 23 كه‌س وه‌ك پشكی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداری ده‌كه‌ن".
"بێگومان ئەولەویت بۆ هیچ شارێك نیە، چونكه یەكگرتوو حزبی شارێك یان ناوچەیەك نییە، بەڵكو حزبی تەواوی كوردستانە".
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو وتی "یەكگرتووە وه‌ك شارێكی تایبەتمەند لە كەركوك دەڕوانێت و بایەخی گرنگی پێدەدرێت، لای یەكگرتوو و لای كۆنگرەش، بۆیە ئێمە هەمیشە باوه‌ڕمان وابوو كەركوك لە ڕووی جوگرافیا و مێژوییەوە شارێكی كوردستانە و پێویستە ڕێز لە دانشتوانی ئەو شارە بگیرێت، باردۆخێكی ئەمنی و ئاسایش بۆ نەتەوەكانی كەركوك بەرقەرار بكرێت".
یه‌كگرتووی ئیسلامی له ساڵی 1994وه دامه‌زراوه، له كه‌ركوك به‌شداری سیاسی هه‌بووه و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، خاوه‌نی سێ كورسی و بۆ چه‌ند ساڵێكیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی لابوو.
له كۆنگره‌ی یه‌كگرتوودا، بڕیاربوو سێ كه‌س كێبڕكێی پۆستی ئه‌مینداری حزبه‌كه بكه‌ن، كه هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌بوبه‌كر كاروانی و هیوا میرزا سابیر بون، به‌ڵام دوایین كه‌سیان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی كانونی یه‌كه‌م كشانه‌وه‌ی خۆی و پشتگیری بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین راگه‌یاند.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو، دوای دابه‌زینی رێژه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و حزبه دێت له دوو هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نیوه، له ئێستادا له كوردستان خاوه‌نی پێنج كورسی و له به‌غدا دوو كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.