هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له كۆتا مانگی ساڵی رابردوودا زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه به‌راورد به پێشتر و دوایین نرخیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به 63 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ كانونی یه‌كه‌می 2019 گه‌یشتۆته زیاتر له 106 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 827 هه‌زار و 50 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 91 هه‌زار به‌رمیل.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا و له كه‌ركوكه‌وه، 347 هه‌زار و 707 به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌رێی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنێكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
نه‌وتی خاوی عیراق له كانونی یه‌كه‌می رابردودا هه‌ر به‌رمیلێكی به 63.051 دۆلار فرۆشراوه.
پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا ته‌نیا له دوو مانگدا نزیكه‌ی 800 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكرد و هه‌ر به‌رمیلێكیش به 59 دۆلار فرۆشرابوو.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له ته‌واوی مانگی تشرینی دوه‌مدا زیاتر له دوو ملیۆن و 381 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا، له تشرینی یه‌كه‌مدا زیاتر له دوو ملیۆن و 579 هه‌زار به‌رمیل و له مانگی ئه‌یلولیشدا زیاتر له سێ ملیۆن و 166 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له ساڵی رابردوودا پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.
له ته‌مموزی 2017وه تا مانگه‌كانی سه‌ره‌تای 2019، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی 2018دا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 به‌رمیل نه‌وت.