ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كات له‌گه‌ڵ حزب و هاوڵاتیانی كورددا، چونكه ئه‌وان نه‌بون به هه‌ڕه‌شه و دوژمن، ته‌نیا به گژ زیاده‌ڕۆیی و نایهكسانیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، له په‌یامێكدا هات بۆ هاوڵاتیان و حزبه كوردییه‌كان، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی گۆڕانكاریی و دانانی ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له كه‌ركوك.
ساڵحی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی كانونی دوه‌می 2020له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كه‌ركوك، كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، ئاماژه‌ی به بڕیاری حزبه‌كه‌ی دا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی له پارێزگاكه‌دا و داوایكرد، یه‌كسانی له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا هه‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی بدرێت به توركمان، كه له 2003وه به ده‌ست كورده‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی له‌و داواكارییه‌دا، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب رازییه، به‌شێك له حزبه كوردییه‌كانیش قبوڵی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن "ئێمه بۆ خزمه‌تی شاره‌كه ئه‌و پۆسته‌مان ده‌وێت نه‌ك بۆ به‌ره‌ی توركمانی یان حزبێكی بازرگان".
ئه‌رشه‌د ساڵحی له قسه‌كانیدا باسی له رابردوی ئیداره‌كانی كه‌ركوك كرد، به‌وته‌ی ئه‌و "گه‌نده‌ڵی" زۆری تێدا بووه و له‌لایه‌ن چه‌ند حزبێكه‌وه "دیمۆگرافیای" شار گۆڕدراوه، به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌یشی خسته سه‌ر شاره‌وانی.
"كاتێك ئه‌و داواكارییه ده‌كه‌ن، په‌یامێكیشمان بۆ گه‌لی كورد هه‌یه، به تایبه‌ت دوو حزبه‌كه (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)، ئێمه هه‌ڕه‌شه نین بۆ كورد، ناشمانه‌وێت دژی مافی هیچ پێكهاته‌یه‌كی عیراق بین، ئێمه پێكه‌وه ئازارمان چه‌شت، پێكه‌وه زیندانی كراین و پێكه‌وه راگوازراین، ئه‌وه په‌یامێكه و با له‌رێی میدیاوه به ئه‌مانه‌ت بگات به كورد".
ساڵحی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت كێشه و بارگرژی له نێوان توركمان و كورد دروستبكه‌ن، بۆیه پێویسته كورد بزانن ئێمه دوژمنی ئێوه نین، دوژمنایه‌تیش قبوڵناكه‌ین، به‌ڵام به زیاده‌ڕۆیی هه‌ندێك حزب بۆ سه‌ر توركمان رازی نابین".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ده‌ڵێت له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه په‌یامێكی بۆ كورد و حزبه‌كان هه‌بووه، جارێكی‌تر دیكه‌ش هه‌مان په‌یامی هه‌یه، تا پێكه‌وه په‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
ئه‌و روی قسه‌ی كرده كوردی كه‌ركوك و وتی "ره‌نگه خه‌ڵكی ره‌حیماوا، شۆرجه و شۆراو نه‌زانن ئه‌و حزبانه چۆن به ناوی كوردایه‌تییه‌وه مافه‌كانیان پێشێلكردون و زیاده‌ڕۆییان كردووه".
به‌بڕوای ئه‌و، ئیداره‌دان و مامه‌ڵه‌ی پێشتری حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركوك هه‌ڵه بووه، بۆیه "رێناده‌ین ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره ببێته‌وه"، به‌پێویستیشی زانی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆسیه‌كان رێكبكه‌ون و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به یه‌كسانی هه‌بێت له كه‌ركوك.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی توركمانی دوای ئه‌وه‌دێت، لە 30ی كانونی یەكەمی 2019 لەلایەن پەنگین رێكانی، وەزیری ئاودانکردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانییەکانی عیراق (له پشكی پارتی) بڕیاری گۆڕیی چوار به‌ڕێوه‌به‌ری حكومی درا له كه‌ركوك.
ئەو چوار بەڕێوەبەرە (فەرمانگەی ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەری شارەوانییەكان، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك و فەرمانگەی ئاو) بون و به بڕیاری راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت، هەوڵی رێگریكردنیان درا بۆ دەستبەكاربونیان و هەمویان نەیانتوانی دەستبەكاربن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی، به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی خوێندرایه‌وه، تێدا جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری شاره‌وانییه‌كان، داوای ئیداره‌ی هاوبه‌ش بۆ كه‌ركوكیش ده‌كه‌ن.
حزبه توركمانییه‌كانی كه‌ركوك، داوای رێژه‌ی سه‌دا 32ی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن بۆ هه‌رسێ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، توركمان و كورد، كه له ساڵی 2004وه و به‌پێی پێشنیاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عیراق له‌و پارێزگایه‌دا بۆ چه‌ندین ساڵ كاری پێكرا.
ئه‌رشه‌د ساڵحی داوایكرد ئه‌و رێژه‌یه له ته‌واوی جومگه‌كانی ئیداره‌داندا له كه‌ركوك، به تایبه‌ت له دامه‌زراندنه‌كانی په‌روه‌رده‌شدا جێگیربكرێت.