په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریداوه به پابه‌ندكردنی حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له خاكی وڵاته‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به كرده سه‌ربازییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵا دژی ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی كانونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی عیراق به ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار كۆبۆوه بۆ تاوتوێی پرۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان.
له دانیشتنه‌كه‌دا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پڕۆژه بڕیارێك په‌سه‌ند كرا، كه تێیدا حكومه‌تی پابه‌ند كردووه كاربكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عیراق، به‌بێ دیاریكردنی هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه.
هه‌روه‌ها هاتووه پێیویسته هیچ ناوچه‌یه‌كی عیراق بۆ هێرشكردنه وڵاتێكی تر به‌كارنه‌هێندرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا داواكراوه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانی عیراقدا بێت و كۆتایی بهێنن به داواكردنی هاوكاری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا.
به‌شێكی تری بڕیاره‌كه په‌یوه‌سته به سكاڵا تۆماركردن دژی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش له‌رێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق.
داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كان به تایبه‌ت بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا كراوه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا.
ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، به‌بێ فراكسیۆنه كوردییه‌كان و به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی تر به تایبه‌ت سونه‌كان، له چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی بۆردومانی ئه‌مریكا هات، كه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانی كرده ئامانج.
بەرەبەیانی هەینی 3ی کانونی دوەم، قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانیی و عیراقی، لە بۆردومانێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق، له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا وتارێكی خوێندنه‌وه و ئاشكرایكرد، هه‌مان رۆژی روداوه‌كه بڕیاربووه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی كۆببێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بووه بۆ عیراق، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی وڵاتی سعودیه، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان تاران و ریاز.
هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا ستایشی رۆڵی موهه‌ندیس و سوله‌یمانی كرد، له كۆتاییهێنان به داعش و شه‌ڕی تیرۆر و سه‌قامگیری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا واشنتۆن پێشتر هۆشداریداوه ئه‌گه‌ر بكرێته ئامانج وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای ده‌بێت.
عه‌بدولمه‌هدی باسی له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوانه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا له عیراق رویانداوه، به تایبه‌ت بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا و پێشنیاریكرد، هێزه بیانییه‌كان له عیراق ده‌ربكرێن، ئه‌وه‌شی به به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا و واشنتۆن لێكدایه‌وه.
پێشتر و له 29ی كانونی یه‌كه‌می 2019دا، ئه‌مریكا بۆردومانكردنی پێنج بارەگای حزبوڵای سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەناو خاكی عیراق و سوریا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه كوژران.
ئه‌و هێرشه‌ش دوابه‌دوای هێرشێك هات بۆ سه‌ر سەربازگەی كەی وەن لە كەركوك، كە بەشێكی سەربازگەكە هێزەكانی ئەمریكای لێیە، ئه‌وه‌ش له 27ی كانونی یەكەمدا لەڕێی چەند گولـلە موشەكێكەوە ئەنجامدرا.
دوای ئه‌و دوو روداوه، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، له نێویاندا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، دواتر به‌شێك له خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر باڵیۆزخانه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا وتی ئه‌و و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا چۆڵنه‌كه‌ن.
هێزه ئه‌مریكا، به‌پێی رێككه‌وتنێك و بۆ راهێنان به هێزه عیراقییه‌كان له وڵاته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، له 2014یشه‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی تردا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێنا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له عیراق و سوریا.
جگه له ئه‌مریكا، هێزی سه‌ربازی و راوێژكاری سه‌ربازی چه‌ندین وڵاتی تر و ئێرانیش له عیراقدا بونی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، كه چه‌ندین بنكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نهینهودا كردۆته‌وه.