حەسەن زەینلعابدین، قایمقامی دوزخورماتوو زیاتر له دوو مانگه قه‌زاكه‌ی به جێهێشتووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وام، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و داواكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
له 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2019وه، حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین له دوزخورماتوو نه‌ماوه و تائێستاش (5ی كانونی دوه‌می 2020) شوێنی مانه‌وه‌ی نادیاره، بۆیه له جێی ئه‌و كه‌سێكی تر وه‌ك قایمقام به وه‌كاله‌ت دانراوه تا پۆسته‌كه‌ی به بڕیاری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین پڕده‌كرێته‌وه.
تاڵب محه‌مه‌د مستەفا، بەڕێوبەری ناحیەی سلێمان بەگ كە كاره‌كانی قایمقامیه‌تی دوزخورماتوو راییده‌كات به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه كێشه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌یه".
قایمقامی دوزخورماتوو، به‌رله‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی بچێته ماڵ و شوێنی ده‌وامه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن، قه‌زای دوزخورماتوو به‌ره‌و شوێنێكی نادیار به جێهیشتووه به پاساوی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت.
"ده‌بوو دوای مۆڵه‌ته‌كه‌ی كه له تشرینی دوه‌مدا كۆتایی ده‌هات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه و شوێنه‌كه‌یشی پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه".
تاڵب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی قایمقام، ناكۆكی زۆری له‌سه‌ره، چونكه هه‌ر پێكهاته و گروپێك به مافی خۆی ده‌زانێت، "عەسائب ئه‌هلی حه‌ق، بەدرو جەبهەی توركمانی جگه له كورد و عه‌ره‌ب داوای پۆستی قایمقام ده‌كه‌ن".
سه‌ره‌تای 2018 ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو، بە زۆرینەی دەنگ حەسەن زەینلعابدین-ی لە پێكهاتەی توركمان وەكو قایمقامی نوێ هەڵبژارد لە جێگەی شەلال عەبدول له پشكی كورد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، له مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌وته‌ی تاڵب محه‌مه‌د، به‌پێی یاسا قایمقامی دوزخورماتوو له گه‌ڕانه‌وه‌شیدا ناتوانێت ده‌وام بكات، به‌دوو هۆكار؛ یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی و دۆسیه‌كه‌ی له دادگا یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا ئه‌وا سزاده‌درێت، دوه‌میش ئه‌وه‌یه ئاماده‌نه‌بونی زۆره و پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
قایمقامی دوزخورماتوو، دوای ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌دا، تۆمه‌تباركرا به گه‌نده‌ڵی كاتێك به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین بووه له ساڵی 2006دا.
حەسەن زەینلعابدین، له سه‌روبه‌ندی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی تۆمه‌ته‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو دۆسیه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست بهئهركهكانم وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین به‌ته‌واوی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگای عیراقیه‌وه دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پاكی كاره‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت".
قەزای دوزخورماتوو، تاكە ناوچەی "جێناكۆك"ی نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانە لە پارێزگای سەڵاحەدین، دانیشتوانەكەی لە توركمان، كورد و عەرەب پێكهاتوون.