عەلى حوسەینى، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی حەشدى شەعبى لە میحوەرى باکور، دەنگۆی چۆڵكردنی چەند بارەگایەكیان لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك رەتدەكاتەوە و دەڵێت "شاری خۆمانەو بەهیچ شێوەیەك چۆڵی ناكەین"، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی كۆتایی بە پەیوەندییەكانیان هێنا لەگەڵ هاوپەیمانان.
ئەو لێدوانەی عەلی حوسەینی بۆ (كەركوك ناو)، دوای بڵاوكردنەوەی چەند دەنگۆیەك هات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی چۆڵكردنی ژمارەیەك بارەگای حەشدی شەعبی لە كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك. ئەوەش دوای كوژرانی مەهدی موهەندیس، جێگری لێپرسراوی دەستەی حەشدی شەعبیی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە بەرەبەیانی 3ی كانونی دووەم.
عەلى حوسەینى بە (كەركوك ناو)ی وت "گوایە لەسەر داواکاریی فەرماندەی ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوک، چەند بارەگایەكمان چۆڵكردووە، ئەوە دورە لە راستییەوە و لە شوێنى خۆمان ماوین، هیچ پێویست بەوە ناکات ناوچەكە و بارەگاكانمان چۆڵبكەین".
وتیشی "حەشدى شەعبى دەزگایەکى ئەمنى فەرمی عیراقیە و راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە فەرماندەیی گشتى هێزە چەکدارەکانى عیراق. كەركوك شاری خۆمان و وڵاتی خۆمانە ئیتر بۆ كوێ بچین".
كەركوك شاری خۆمان و وڵاتی خۆمانە ئیتر بۆ كوێ بچین
دەربارى پەیوەندیی و دانیشتنیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لەچوارچێوەی لیژنەی ئەمنی باڵای كەركوك و ژوری ئۆپەراسیۆن، عەلی حوسەینی وتی "ئێمە پێشوتریش لەگەڵیان دانەدەنیشتین، ئەوان لەگەڵ ژورى ئۆپەراسیۆن دادەنیشتن، بەڵام دوای بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق كە ئەو پرسەی یەكلاییكردەوە، ئیتر هەموو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانان بونە رابردوو".
دوای بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق كە ئەو پرسەی یەكلاییكردەوە، ئیتر هەموو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانان بونە رابردوو
یه‌كشه‌ممه 5ی كانونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی عیراق به ئاماده‌بونی 172 په‌رله‌مانتار كۆبۆوه بۆ تاوتوێی پڕۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان.
له دانیشتنه‌كه‌دا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پڕۆژه بڕیارێك په‌سه‌ند كرا، كه تێیدا حكومه‌تی پابه‌ند كردووه كاربكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عیراق، به‌بێ دیاریكردنی هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه.
هه‌روه‌ها هاتووه پێیویسته هیچ ناوچه‌یه‌كی عیراق بۆ هێرشكردنه وڵاتێكی تر به‌كارنه‌هێندرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا داواكراوه چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانی عیراقدا بێت و كۆتایی بهێنن به داواكردنی هاوكاری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا.
ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، به‌بێ فراكسیۆنه كوردییه‌كان و به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی تر به تایبه‌ت سونه‌كان، له چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی بۆردومانی ئه‌مریكا هات، كه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانی كرده ئامانج.