محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای خانه‌قین دوای 16 ساڵ له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته خانه‌نشین ده‌كرێت، له جێگاكه‌یدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك پشكی خۆی كه‌سێكی تر كاندید ده‌كات.
له ساڵی 2004وه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی قایمقامی قه‌زای خانه‌قینی وه‌رگرتووه و له‌وكاته‌وه، محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن له پۆسته‌كه‌دا به‌رده‌وام بووه.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین بۆ (كه‌ركوك ناو) "محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن به یاسای خانەنشینی عیراقی و له سەرەتای 2020دا خانەنشینکراوە، رێکارە یاساییەکانیش دەستیپێکردووە بە مەبەستی بەجێھێشتنی پۆستەکەی".
پۆستی قایمقامی خانه‌قین، كورد به پشكی خۆی ده‌زانێت و له نێویاندا یه‌كێتی، به‌وپێیه‌ی زۆرترین ده‌نگی قه‌زاكه‌ی به ده‌ستهێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا.
سەید تاڵب، جێگری لێپرسراوی بەرپرسی مەڵبەندی خانه‌قینی یەکێتیی نیشتمانیی بە (کەرکوک ناو)ی وت "دوای به جێهیشتنی پۆسته‌كه له‌لایه‌ن قایمقامی ئێستاوه، پارێزگاری دیالە کەسێک تەکلیف دەکات بەشێوەیەکی کاتی تا ئه‌ركه‌كانی قایمقامیه‌ت بەرێوەببات، تا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی پارێزگاکان".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له كۆتایی ساڵی رابردودا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و تائێستا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیارنییه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (كه‌ركوك ناو) له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتون؛ دلێر سایە، یاریدەده‌ری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری کارگێڕی كاندیدی به‌هێزی یه‌كێتییه و له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه بۆ پۆستی قایمقامی خانه‌قین راده‌سپێردرێت.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی رونیكرده‌وه به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان دەبێت ئەو کەسەی راده‌سپێردرێت بۆ پۆستی قایمقام، بەرێوه‌بەری ناحیەیه‌كی خانه‌قین بێت یان پۆستێكی تری باڵای هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ یاخود دیوانی پارێزگای دیاله.
قه‌زای خانه‌قین باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان، له دوای 2003ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.