ده‌یان گه‌نجی كه‌ركوك، دوای ساڵێك له دامه‌زراندنیان له كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌دا، هێشتا فه‌رمانی دهستبهكارنهبونیان بۆ ده‌رنه‌چووه.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی دانیشتوی كه‌ركوك، كه ژماره‌یان ده‌گاته 206 كه‌س، به‌شێكیان له گردبونه‌وه‌یه‌كدا له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، پێنجشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌م ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
"چەندینجار سەردانی بەڕێوبەری تەندروستیمان كردووه، تا بزانین بۆچی دهستبهكارنابین، یان ئه‌گه‌ر دهستبهكارنابین ئیتر بۆچی ناوه‌كانمان بۆ دامه‌زراندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ به‌ڵام وه‌ڵاممان ده‌ستناكه‌وێت" سارا عەلی، یەكێكی له به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
لێپرسراوانی ته‌ندروستی كه‌ركوك، هیچ وه‌ڵامێكیان به ناڕازییه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نه‌دایه‌وه و پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ به‌غدا.
محه‌مه‌د عوسمان، دامهزرێنراوێكی ته‌ندروستی كه‌ركوكه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربێت، بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "ساڵیكە چاوه‌ڕێی ده‌رچونی فه‌رمانی موباشه‌ره و دهستبهكاربونین، هەموو ڕێكارێكی یاساییمان گرتۆتەبەر تا دەست بەدەوامی خۆمان بكەین، بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە فەرمانی دامەزرانمان بۆ دەرچووە بەڵام تائێستا دەستبەكارنەبوین".
محه‌مه‌د و دامه‌زرێنراوانی دیكه‌ش تائێستا نازانن چی رێگره له ده‌رچونی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیان دوای ساڵێك له دامه‌زراندن.
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له دوایین رۆژه‌كانی ساڵی 2018دا بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ چه‌ند كه‌رتێكی دیاریكراو بۆ هه‌موو پارێزگاكان، له نێویاندا ته‌ندروستی كه‌ركوك.
له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری دامهزراندنهكهدا، ده‌یان كه‌س له ده‌رچونی زانكۆ و په‌یمانگاكان له كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ده‌رچوو، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم و هه‌لبژاردنی ناوه‌كانیان.