زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، خه‌ریكه ته‌واوی شه‌قام و شوێنه‌كانی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه و داواكارن له حكومه‌تی نه‌ینه‌وا، به‌پێی یاسا سنورێكی بۆ دابنێت.
شاری موسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی داعش و وێرانكارییهكانهوه، هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته بۆ بارودۆخی پێشتر و جموجۆڵی بازاڕ رێكنه‌خراوه‌ته‌وه، كه له چه‌ندین شوێن زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
"ناتوانی به‌سه‌ر شۆسته‌كاندا بڕۆیت، سه‌دا 90 و زیاتری شه‌قامه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆیه هاوڵاتیان ناچارن بچنه سه‌ر رێگه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل تا بگه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یانه‌وێت، له‌كاتێكدا زۆر مه‌ترسیداریشه" عه‌دنان عه‌لی (49 ساڵ) وای وت.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه بۆ (كه‌ركوك ناو)، زیاده‌ڕۆییه‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جوانی شار و ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه، بۆ نمونه‌ی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له بازاڕی نه‌بی یونس-ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
له ناوه‌ڕاستی 2019دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له نه‌ینه‌وا، لایه‌نه حكومییه‌كانی له زیاده‌ڕۆیی بازاڕی نه‌بی یونس ئاگاداركرده‌وه، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی روداوی نه‌خوازراو روبدات، له نمونه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، كه له كاتی خۆیدا ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه نه‌توانن بچنه بازاڕه‌كه، چونكه به عه‌ره‌بانه و فرۆشیاری ده‌ستگێڕ داخراوه.
"زیاده‌ڕۆیی له شاری موسڵ تادێت زیاتر گه‌وره ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش داده‌نێت، به تایبه‌ت ئاو و كاره‌با، ته‌نانه‌ت بۆته هۆی پیسبونی ژینگه‌ش" مه‌ریم یونس، هاوڵاتی شاری موسڵ وای وت.
ئه‌و ژنه ده‌ڵێت خه‌ڵكی شاره‌كه دژی فرۆسیاران و كاسبی نین، به‌ڵام به‌و رێگه هه‌ڕه‌مه‌كی و ناڕێكه نا، چونكه به‌وشێوه‌یه جوانی و تایبه‌تمه‌ندێتی موسڵ ون ده‌بێت و فشاری زۆریش له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی دروستده‌كات، كه ئێستا ده‌چنه هه‌رێمی كوردستان تا له شه‌قامه‌كانی ئه‌وێ پیاسه و گه‌ڕان بكه‌ن.
شاره‌وانی موسڵ، سێ كه‌پری گه‌وره‌ی دروستكردووه له ناوچه‌ی گه‌راجی شیمال له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌دا، بۆ فرۆشیارانی ده‌ستگێڕ و گه‌ڕۆك، تا له‌وێ بتوانن كاسبی بكه‌ن، كه خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و پاسه‌وانی هه‌یه.
عه‌مار عه‌بدولباست، له ناوه‌ڕاستی بازاڕی نه‌بی یونس دوكانی فرۆشتنی مادده خۆراكییه‌كانی هه‌یه و ده‌ڵێت حكومه‌تی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا، پێویسته چاره‌سه‌ری خێرای كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێو بازاڕ بكات، به تایبه‌ت نه‌بی یونس، تا ده‌یان دوكانداری تر بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ستبكه‌نه‌وه به كاركردن.
عه‌مار پێیوایه ده‌ستگێڕه‌كانی نێو بازاڕ له موسڵ، پێویستیان به شوێنی تایبه‌ت هه‌یه، كه خزمه‌تگوزاری تێدابێت و رێكبخرێته‌وه.
لێپرسینه‌وه له دۆسیه‌كانی زیاده‌ڕۆیی و ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا، پێشتر راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بوو به سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیدارییه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و ئه‌ركه سپێردرا به دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی موسڵ پێیوایه لاوازی له جێبه‌جێكردنی یاسادا، هۆكاری گه‌وره‌بونی قه‌باره‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كان و كردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی دوكانی بازرگانییه له شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كاندا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رنامه و پلانی ئه‌ندازیاری و شارستانی.
"له یاساكاندا پێیوسته بڕگه‌ی توند هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری ده‌كه‌ن، له‌وكاتانه‌دا روبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه، بۆ سزادانیان به غه‌رامه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، تا زیاده‌ڕۆییه‌كه لاده‌ده‌ن".
حكومه‌تی خۆجێیی موسڵ، به‌ڵێنیداوه له‌رێی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌وه له رۆژانی داهاتوودا، كاربكات بۆ لابردنی ته‌واوی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ردوو به‌ری شاری موسڵ، ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا.