ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی نۆ هه‌زار هاوڵاتی دوباره ئاواره بونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆكاری جیاواز نه‌یانتوانیوه له زێدی خۆیاندا بمێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم؛ له ساڵی 2019دا، هه‌شت هه‌زار و 749 كه‌س جارێكی‌تر ئاواره بونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپ، له‌به‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و بارودۆخی ئه‌منی.
زۆرترینی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی هه‌ولێر، دواتر دهۆك و پاشان سلێمانی رۆیشتون.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه؛ 13 هه‌زار و 881 كه‌س له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتۆته 787 هه‌زار و 367 كه‌س، له‌گه‌ڵ 268 هه‌زار و 950 په‌نابه‌ری وڵاتانی سوریا، توركیا، ئێران و فه‌له‌ستین.
زیاتر له نیوه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێم پێكهاتون له ژن و منداڵ.
له كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا 208 هه‌زار و 373 كه‌س له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وه‌ش ده‌كاته رێژه‌ی له سه‌دا 20 كه دابه‌شبون به‌سه‌ر 28 كه‌مپدا له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 40یان له عه‌ره‌بی سونه، سه‌دا 30 له ئێزیدی، سه‌دا 13 له كورد، سه‌دا 7 له كریستیان و سه‌دا 10ی دیكه‌ش له توركمان، شیعه، شه‌به‌ك و ئه‌رمه‌نی پێكهاتون.
وه‌ك له ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه، خه‌رجی داواكراوی رۆژانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش بۆ مانگێك زیاتر له 81 ملیۆن، له ساڵێكیشدا ئه‌و خه‌رجییه زیاتر له 982 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، 212 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له نێویاندا ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك هاوبه‌شی مرۆیی له دۆسیه‌ی ئاواره‌كاندا كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه پارێزگای هه‌ولێر.