دلێر سایە، یاریدەده‌ری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری کارگێڕی، وەك قایمقانی نوێی قەزای خانەقین دەستبەكاربوو.
دلێر سایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانونی دووەم، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەمڕۆ وەكو قایمقامی خانەقین دەستبەكاربوم لە جێی محەمەد مەلا حەسەن"، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تر بدركێنێت.
ناوبراو سەر بە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە و كاندیدی ئەو حزبەش بوو بۆ ئەو پۆستە.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی پێشوی قه‌زای خانه‌قین دوای 16 ساڵ له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته خانه‌نشین كرا. دوای ئەوەی له ساڵی 2004و هەر لە پشكی یه‌کێتی لەو پۆستە دەستبەكاربوو.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ک له دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین بۆ (که‌رکوک ناو) "محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن به یاسای خانەنشینی عیراقی و له سەرەتای 2020دا خانەنشینکراوە، رێکارە یاساییەکانیش دەستیپێکردووە بە مەبەستی بەجێھێشتنی پۆستەکەی".
پێشتر سەید تاڵب، جێگری لێپرسراوی لێپرسراوی مەڵبەندی خانه‌قینی یەکێتیی نیشتمانیی بە (کەرکوک ناو)ی وت "به‌پێی رێکاره یاساییه‌کان دەبێت ئەو کەسەی راده‌سپێردرێت بۆ پۆستی قایمقام، بەرێوه‌بەری ناحیەیهکی خانه‌قین بێت یان پۆستێکی تری باڵای هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ یاخود دیوانی پارێزگای دیاله".
قه‌زای خانه‌قین باکوری پارێزگای دیاله، یه‌کێکه له ناوچه‌کانی جێناکۆک و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی کوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێک له عه‌ره‌ب و تورکمان، له دوای 2003ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاکه به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بوو، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌کانی تری سه‌ر به حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017دا.