سوركێو محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری سایتی رۆژنامه‌وانی په‌ره‌گراف له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سكاڵایه‌كی یاسایی جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی كانونی دوه‌می 2020، سوركێو محه‌مه‌د دوای سه‌ردانی بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمڕ له شاری سلێمانی، ده‌ستبه‌سه‌ركرا تا وه‌رگرتنی وته‌كانی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری پێشوی سه‌رۆكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سوركێو محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری په‌ره‌گراف به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌ردانی بنكه پۆلیسم كرد له‌سه‌ر سكاڵاكه و پۆلیسه‌كان وتیان تۆ ده‌ستبه‌سه‌ری"، له كاتێكدا دیارنیه كه‌ی دادوه‌ر وته‌كانی وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێنێته‌وه.
به‌وته‌ی سوركێو، سكاڵاكه‌ی جێگری پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به بڕگه‌ی 6ی مادده‌ی 236ی یاسای سزادانی عیراقییه و بڕیاره داوا له دادوه‌ر بكات، مادده‌كه بۆ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری بگۆڕێت.
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه سزای غه‌رامه و دوو زیاتر زیندانی دانراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك رێوشوێنی داوای شارستانی و سزایی بڵاوبكاته‌وه كه له دانیشتنێكی نهێنیدا ده‌ركراوه، یاخود نهێنییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بڵاوبكاته‌وه.
سوركێو محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌وه دوو سکاڵای ئارام شێخ محه‌مه‌ده لە ماوەی ھەفتەیەکدا.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه دوای ئه‌وه‌دێت قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 15ی كانونی یه‌كه‌می 2019 له په‌یامێكدا رایگه‌یاند "زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نوس نییه و وشه به وشه و نووسین به‌نووسین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه"، ئه‌وه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له "دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌پێی یاسای ژمارە (35)رۆژنامه‌گه‌ریی ساڵی 2007 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کەیسی ڕۆژنامه‌نووسان بكرێت".
پێشتر و له سەر سکاڵایەکی دیکەی ئارام شێخ محەمەد، سەرنوسەری پەرەگراف چووه به‌رده‌م دادوه‌ر و بە کەفالەتی 500 هه‌زار دینار کرا.
به‌وته‌ی سوركێو سکاڵاکە لەسەر "ئەو ڕاپۆرت و بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییانە بووه پەرەگراف بە بەڵگەوە بڵاویكردونەتەوە و پەیوەندیدارن بە موڵك و ماڵی گشتیی كە جێگری دووەمی پێشووی سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دوای تەواوبوونی كاری فەرمیی نەیگەڕاندونەتەوە بۆ دەوڵەت".
ئه‌و سكاڵایه‌ش به تۆمه‌تی ناوزڕاندن بووه، به‌پێی یاسای بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن تۆماركراوە، دواتر له‌سه‌ر داواكاری سه‌رنوسه‌ری په‌ره‌گراف، دادوه‌ر مادده یاساییه‌كه‌ی گۆڕی بۆ یاسای ڕۆژنامەگەری.