له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی كه‌ركوك، ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هێز كێشراوه به‌سه‌ریدا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو).
ته‌رمی ئه‌و ژنه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی كانونی دوه‌م، له نزیك چێشخاتهی داربلوو له گه‌ڕه‌كی شۆرجه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئازادییه‌وه، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له بونی ئه‌و ته‌رمه ئاگاداركرانه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه، كه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ ئاسه‌وارێكی فیشه‌ك به جه‌سته‌ی ئه‌و ژنه‌وه نه‌بووه و ته‌نیا به هێز و شتێكی قورس كێشراوه به سه‌ریدا".
ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه نه‌ناسراوه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌مه‌نی له نێوان 40 بۆ 43 ساڵدایه و جلێكی ره‌شی له‌به‌ردا بووه.
"ئێستا ته‌رمی ئه‌و ژنه له پزیشكی دادوه‌رییه و دۆسیه‌كه‌یشی ره‌وانه‌ی بەشی نەهێشنی تاوان كراوه لە بنکەی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركوك" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
لە پارێزگای كەركوك هیچ پەناگەیەك نییە بۆ داڵدەدانی ئەو ژنانەی لەلایەن كەسوكارییانەوە روبەڕوی هەڕەشەی جیاواز له نێویاندا كوشتن دەبنەوە.
پێشتر و له تشرینی دوه‌می 2019دا، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیدا، ته‌رمی دوو ئافره‌ت له كه‌ركوك دۆزرایه‌وه و كچێكیش به‌هۆی سوتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، ته‌نیا له یه‌ك هه‌فته‌دا.
بەشێك لە ژنانی كەركوك لە دۆخێكی كۆمەڵایەتی ناهەمواردا ژیان دەگوزەرێنن، بەهۆی ئەوەی مافەكانیان پێشێلدەكرێت، روبەڕوی لێدان و چاوسوركردنەوە دەبنەوە.
ناجێگری دۆخی ئابووری، دابونەرێت، هەوڵدان بۆ هێنانەوەی ژنی دووەم و بەزۆر بەشوودان، بەهۆكارە دیارەكانی توندوتیژی دژی ژنان دادەنرێت لە كەركوك.