هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق، ئاسایشی سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریا توندتر ده‌كه‌ن له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش دوای دزه‌كردنی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش بۆ قه‌زای شنگال.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، 19ی كانونی دوه‌می 2020، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا هێزه‌كانی سنوری له‌گه‌ڵ سوریا راسپاردووه چاودێرییه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه و ئاماده‌بن بۆ هه‌ر روداوێكی له‌ناكاو.
لیواروكن نومان عهبدولنهجم زهبهیعی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپا له شنگال، داوایكردوه له‌وپه‌ڕی ئامادهباشیدای، چاوكراوه و هۆشیاربن بۆ حاڵه‌تی له ناكاو، تا كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه نه‌قۆزرێته‌وه بۆ دزه‌كردنه خاكی عیراق.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپا پێشنیاری كردوه زیاتر سود له كامێراكانی چاودێری شه‌وان وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام هاتوچۆیان به سنوره‌كه‌دا هه‌بێت به‌شێوه‌ی مه‌یدانی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپا بۆ توندتركردنی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا، دوای دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك له ژن و منداڵانی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی داعش دێت بۆ شنگال.
(كه‌ركوك ناو) پێشتر بڵاویكرده‌وه 15 ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعش، دوای هه‌ڵاتن له كه‌مپی هۆلی كوردستانی سوریا، ویستویانه بچنه قه‌زای شنگال له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كدارییه‌وه رێگرییان لێكراوه و لێپرسراوانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وكات داوایانكرد، ئاسایشی سنور توندتر بكرێت.
خاڵ عەلی، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە سنوری شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژن و منداڵانی داعش، بە رێگای قاچاغ بەرەو سنونێ و شنگال بەرێکەوتبوون، به‌ڵام ته‌قه‌یان لێكرا، به‌هۆیه‌وه کوژرا و برینداریان لێكهوتهوه، به‌شێكشیان ده‌ستگیركران".
ده‌روازه‌ی سنوری نێوان شنگال و سوریا، له کانونی یه‌که‌می 2018هو به بڕیاری حکومه‌تی عیراق و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه داخرا به‌هۆی نافه‌رمی بونی، پێشتر و زیاتر له چوار ساڵی رابردوو به‌کراوه‌یی هێڵدرابۆوه و خه‌ڵک هاتوچۆی پێدا ده‌کرد.