له په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، زیاتر له 10 هه‌زار خوێندكار داواكاری ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كییان پێشكه‌شكردووه بۆ كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه تائێستا له‌و پارێزگایه تۆماربكرێت.
داواكاریی ئه‌و 10 هه‌زار خوێندكاره، بۆ به‌شدارییه له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی، دوای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی درێژه‌دان به خوێندن له‌رێی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق.
خالد ته‌ها سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "10 هه‌زار و 567 خوێندكار داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا".
تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆكاری جیاواز نه‌یانتوانیووه درێژ به خوێندن بده‌ن و مه‌رجی به‌شداریكردنی ئه‌وه‌یه، پێشكه‌شكار ته‌مه‌نی له‌سه‌روو 18 ساڵییه‌وه بێت، دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ده‌رنه‌چوبێت له‌و قۆناغه‌ی تێیدا خوێندویه‌تی یان ساڵێك به‌سه‌ر وازهێنانی له خوێندندا تێپه‌ڕبوبێت.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی بكه‌ن ده‌گاته زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س، بۆ قۆناغی ناوه‌ندی زیاتر له چوار هه‌زار، ئاماده‌یی زیاتر له سێ هه‌زار و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پیشه‌ییش زیاتر له هه‌زار كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكردووه.
هه‌زاران خوێندكار له موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناچاربون به‌هۆی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیرییه‌وه واز له خوێندن بهێنن له ساڵانی رابردودا.
داود ره‌مه‌زان، یه‌كێكه له‌و خوێندكارانه‌ی چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كییه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌زاران كه‌سی وه‌ك من به ناچاری له خوێندن دابڕاون و كاریانكردووه له پێناو دابینكردنی بژێوییاندا، به‌ڵام زۆرێكیان هێشتا حه‌ز به خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌نجه تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی خواستیان هه‌یه داهاتوویه‌كی باشتر بۆ خۆیان بنیاتبنێن.
خه‌ڵكی موسڵ یاده‌وه‌ری خراپیان له‌گه‌ڵ زیان و كاولكاریدا هه‌یه؛ له شه‌ڕی دژ به داعش، دوو هه‌زار و 464 خوێندنگه زیانیان به‌ركه‌وت، كه به‌شێكیان دواتر و له‌رێی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نۆژه‌نكرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت 84 ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، له‌گه‌ڵ هه‌شت ناوه‌ند بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی خوێندنی پیشه‌یی.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا یه‌ك ملیۆن خوێندكار هه‌یه، به هه‌موو قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی، دواناوه‌ندی، پیشه‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده، كه له دوو هه‌زار و 47 خوێندنگه و ناوه‌نددا ده‌خوێنن.