راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتی دورخسته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێیوایه هه‌ر به‌وهۆیه‌وه بوو توانی شانازی خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌ی پێببڕێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو)، راكان سه‌عید باس له ئیداره‌دانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات، له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا.
پارێزگار له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا قسه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد، كه كردویه‌تی به شوێنی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، ئه‌وه‌ش له هه‌موو چوارشهممهكی هه‌فته‌دا.
راكان سه‌عید جبوری ده‌ڵێت بینینی راسته‌وخۆی خه‌ڵك پێشنیاری خۆی بووه، له دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌وه بۆ ساڵێك ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاقیكردۆته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك له راوه‌ستانی، جارێكی‌تر ده‌ستپێكردۆته‌وه، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو؛ سه‌ركه‌وتوو بووه و رێگه‌یه‌كی باشه بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك، راكان جبوری، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ركوك له‌و پۆسته.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پۆسته‌كه چی لێوه‌گرتووه و چی پێبه‌خشیووه، پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت ماندوێتی و ده‌وامی زۆری پێبه‌خشی، له‌گه‌ڵ شانازی خزمه‌تكردنی شار و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری، دانانی پلانی خزمه‌تكردن و پرۆژه بۆ ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار.
"ئه‌و پۆسته بێبه‌شی كردم له په‌رله‌منتاری" راكان جبوری به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وای وت.
جبوری هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئایاری 2018ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی پێویستی هێنا بۆ كورسی، به‌ڵام سوێندی په‌رله‌مانتاری نه‌خوارد و له كه‌ركوك مایه‌وه.
پارێزگار باسی له دابه‌شكردنی رۆژه‌كانی هه‌فته‌ی كرد، كه جگه له چوارشه‌ممه بۆ خه‌ڵك، رۆژانی تری ته‌رخانكردووه بۆ كۆبونه‌وه لیژنه‌ی ئه‌منی، فه‌رمانگه حكومییه‌كان، سه‌ردانی پرۆژه‌كان و چاودێری جێبه‌جێكردنیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مانگه‌كانی رابردوو زۆركات له به‌غدا و سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقدا بووه بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری و بودجه بۆ كه‌ركوك.
له گرنگترین پرۆژه‌كانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی راكان جبوری، یه‌كێكیان پرۆژه‌ی به مهدهنییكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوكه، كه هێشتا كاره‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌ویتریان نه‌خۆشخانه‌ی نه‌سر و چه‌ندین پرۆژه‌ی تره له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه و پرده روخاوه‌كان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵ به‌ڵێنی پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی، سه‌قامگیری ئه‌منی و گه‌یاندنی پرۆژه به ته‌واوی گه‌ڕه‌كه و ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگاكه ده‌دات.
له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی پارێزگاكه‌ش، راكان جبوری نه‌یشارده‌وه هێشتا سه‌قامگیری له باشوری كه‌ركوك له ئاست داخوازی ئه‌واندا نیه، به‌هۆی شانه نوستوه‌كانی داعشه‌وه، كه زیان به هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیی، به‌وته‌ی ئه‌و داعش مه‌ترسی و كاریگه‌ری نه‌ماوه، به‌ڵام چاودێری وردیان ئه‌و تاكه كه‌سانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش هه‌ر هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌یكردووه، تا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن.