تیمه‌كانی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی نه‌وت، جارێكی‌تر كاره‌كانیان له كێڵگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرده‌وه، دوای گره‌نتی پاراستنی ئاسایشیان له رێی پاسه‌وان و هێزی چه‌كداره‌وه.
ئه‌و تیمه شاره‌زایه، كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بیری زیاتری نه‌وت ده‌كه‌ن له نه‌ینه‌وا و له مانگه‌كانی رابردودا، ئاماده‌نه‌بون بچنه باشوری موسڵ به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منییه‌وه.
"ئه‌ندازیارانی تایبه‌ت به كاری ته‌كنیكی نه‌وت ره‌تیانكرده‌وه به‌ره‌و باشوری موسڵ و خۆرئاوا بڕۆن، له ترسی رفاندن و هێرشی چه‌كداری" به‌وته‌ی نه‌قیب مه‌حمود لهێبی، ئه‌فسه‌ر له سوپای عیراقی.
لهێبی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شوێنی كاری ئه‌ندازیارانی نه‌وت دوره و له‌و ناوچانه‌شدا گروپه چه‌كداریه‌كان چالاكن، بۆیه ئه‌و تیمه دوای گه‌یشتنیان به نه‌ینه‌وا كاره‌كانیان راگرت".
شوێنی كاری ئه‌ندازیارانی نه‌وت دوره و له‌و ناوچانه‌شدا گروپه چه‌كداریه‌كان چالاكن
تیمه ئهندازیارییهكه، به 100 ئۆتۆمبێلی پڕ له پێداویستی و ئامێری پێشكه‌وتووه‌وه، له مانگه‌كانی كۆتایی 2019دا گه‌یشتنه نه‌ینه‌وا.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت ئه‌و تیمه له 22ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كانیان ده‌ستپێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی بۆ پاراستنیان دانرا.
"هێزێكی پۆلیس و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و تیمه‌یان له ئه‌ستۆدایه، له ئێستادا تیمه‌كه له گوندی عه‌ین جحێشی خۆرئاوای موسڵه‌وه ده‌ستیان به كاركردن كردووه" به‌وته‌ی جبوری بۆ (كه‌ركوك ناو).
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پلانی په‌ره‌پێدانی چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌ینه‌وای هه‌یه، ئه‌وانیش ساسان له نزیكی بادوش، عه‌لان له نزیكی عه‌یازییه، قه‌سه‌ب و جاون له باشوری موسڵ.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای له كۆمپانیای نه‌وتی باكور كرد هه‌وڵی دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بدات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانی له كه‌رته‌كانی رێگه‌وبانی موسڵ، گه‌یاره و زمار، ئه‌وه‌ش له داهاتی نه‌وت پارێزگاكه.
هێزی تایبه‌ت له پۆلیس و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ پاراستنی تیمه‌كانی كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا دانراون
به‌دران غالب، شاره‌زای كه‌رتی نه‌وتی ده‌ڵێت نه‌ینه‌وا یه‌ده‌گی نه‌وتی زۆری هه‌یه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراون، بۆیه كاری دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌و تیمه، له قازانجی پارێزگاكه‌دایه.
هه‌روه‌ها بۆ (كه‌ركوك ناو) ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه له كاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیدا زیاتر له هه‌زار و 300 كه‌س ده‌خرێنه سه‌ركار، جگه له‌وه‌ی بودجه‌ی پترۆدۆلاریش زیادده‌كات.
جگه له گه‌یاره، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی تری نه‌وتی گه‌وره له نه‌ینه‌وا هه‌یه له‌وانه؛ عه‌ین زاله، به‌تمه، سه‌فیه كه له سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و رێكخراوه سودی لێوه‌رده‌گرت و له كاتی هێرشی هێزه عیراقییهكانیشدا، ئه‌و رێكخراوه ئاگری له به‌شێكیان به‌ردا به تایبه‌ت گه‌یاره.