هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی، رێگه‌یان نه‌دا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی میدیاكانی كه‌ركوك بۆ روماڵ بچنه قه‌زای دوبز، ئه‌وه‌ش به لای سهندیدكای رۆژنامه‌نوسانی عیراقییه‌وه جێی قبوڵ نییه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 27ی كانونی دوه‌می 2020، له بازگه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای دوبز له كه‌ركوك، رێگری له تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كانی سپێده، ئێن ئاڕتی، گه‌لی كوردستان و كه‌ركوك تیڤی كرا.
سه‌یف گه‌رمیانی، په‌یامنێری سپێده له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه ئه‌وان له هه‌وڵدابون بچنه نێو قه‌زای دوبز بۆ روماڵی گردبونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، له دژی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و ململانێ و كێشانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و زاری ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له بازگه‌كه‌دا راگیراون.
رۆژنامه‌نوسه‌كان به پاساوی نه‌بونی مۆڵه‌تی ئه‌منی بۆ كاتژمێرێك راگیراون و دواتر له بازگه‌كه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ شاری كه‌ركوك.
رزگار شوانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق پشتگیری بۆ رۆژنامه‌نوسه‌كان نیشاندا و به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ ئه‌وان له‌گه‌ڵ رۆژنامهنوساندان بۆ گه‌یاندنی هه‌ر زانیاریی و روماڵێك، بۆیه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكدا تاوتوێده‌كه‌ن، تا سنورێك بۆ رێگرییه‌كان دابنرێت.
له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، پۆلیسی فیدراڵی و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون، ئه‌وه‌ش له ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا.
پێشتر و له ئایاری 2019یشدا، كاروان ساڵحی، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) و تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له كاتی روماڵی ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌ڵكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز ده‌ستبه‌سه‌ركران، به پاساوی نه‌بونی مۆڵه‌تی ئه‌منی و دوای چه‌ند كاتژمێرێك، ئازادكران.
لقی كه‌ركوكی رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش له تشرینی دوه‌می ساڵی رابردودا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، دژی پێشێلكاریی و رێگریی هه‌یه له به‌رده‌م كاره میدیاییه‌كاندا.