یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆیان و پارتی دیموكرات به كه‌مته‌رخه‌م و هۆكاری یه‌كه‌م ده‌زانن له دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا، داوای ده‌ستتێوه‌ردان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی كانونی دوه‌می 2020 له شاری كه‌ركوك، كه‌سی یه‌كه‌می حزبه سیاسییه كوردییه‌كان بێ پارتی، به به‌شداری په‌رله‌مانتارانی كوردی پارێزگاكه كۆبونه‌وه، بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك له نێویاندا ئیداره‌دان، دۆسیه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و دامه‌زراندنی په‌روه‌رده.
كۆبونه‌وه‌كه زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، دواتر لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ سهرۆكایهیتییهكانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، داوای ده‌ستوه‌ردانیان كرد بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌ك له كه‌ركوك.
رەوەند مەلامەحمود، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، دوای كۆبونه‌وه‌كه به نوێنه‌رایه‌تی حزبه كوردییه‌كان له باره‌ی پۆستی پارێزگاره‌وه وتی "دانانی پارێزگار خه‌تای حزبه كوردستانییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی بوو".
ئه‌و ده‌ڵێت له نێو خۆیاندا نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن، بۆیه دانانی پارێزگار دواكه‌وت.
له سه‌روبه‌ندی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگاری كورد بۆ كه‌ركوك، په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی تر، به‌یاسا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به كه‌ركوكیشه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی دانانی پارێزگاریان هه‌یه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی و پارتی دوای چه‌ندین مانگ له ناكۆكی هات تا دواجار له‌سه‌ر كاندیدێك رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تری توركمان و عه‌ره‌بی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه له‌لایه‌ن راكان سه‌عید جبورییه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێت.
له كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان بڕیاریانداوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی مانگرتن و خۆپیشاندان هه‌ركاتێك به‌وته‌ی ئه‌وان مافی كورد له كه‌ركوك پێشێلبكرێت.
به‌وته‌ی ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود "رێككه‌وتین له‌وه‌ی رێگربین له پێشلكردنی مافی هاوڵاتیانی كورد و نەتەوەكانی تر، تەئكیدمان لە پێكەوەژیان كرده‌وه و داوامانكرد رێگه‌نه‌درێت دادگا لەسەر زەوی جوتیاران بە ئارەزووی خۆی بڕیاربدات".
دۆسیه‌ی زه‌وی و زار له چه‌ندین ناوچه‌ی كه‌ركوك چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی كورد و عه‌ره‌بیش ئه‌و زه‌وییانه به مافی خۆیان ده‌زانن.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كراوه، "رێككه‌وتین رێگه‌بگرین لە قۆرغكاری و رێنه‌ده‌ین خه‌ڵك له مافی خۆی بێبه‌شبێت" لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
هه‌فته‌ی رابردوش ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی كورد دژی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و دامه‌زراندنه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتی "پێویستە سەرۆكایەتیهكانی هه‌رێم، پەرلەمان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە سەر كێشەكانی كەركوك بێنە دەنگ، له به‌رنامه كاره‌كانیاندا شاره‌كه و ناوچه دابڕاوه‌كان له بیرنهكهن".
حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی یاداشتێك به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان "له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی كه‌ركوك و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور به دانانی بودجه بۆ پرۆسه‌كه".