"هیچ كه‌سێك به دوای ئه‌و وه‌ڵامه‌دا نه‌گه‌ڕێت بۆچی خۆم خنكاند و تكا له دایكیشم ده‌كه‌ن نه‌گری" ئه‌وه به‌شێكه له نامه‌یه‌كی ماڵئاوایی ئه‌نوه‌ر خدر، كه به‌وته‌ی كه‌سوكاری له نێو خێوه‌تی ئاواره‌ییدا و به په‌تێكه‌وه خۆی هه‌ڵواسی.
كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی 24ی كانونی دوه‌م بوو، یه‌كێك بوو له شه‌وه سارده‌كانی زستان، ئه‌نوه‌ر وه‌ك هه‌موو كاتێك تر به ته‌نیا له نێو خێوه‌ته‌كه‌ی خۆیدایه و خێزانه‌كه‌یشی چاوه‌ڕێی بون بۆ نانی ئێواره.
ئه‌نوه‌ر خدر عه‌لی (21 ساڵ)، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكاری 12ی به‌شی زانستی قۆناغی ئاماده‌یی بوو، خێوه‌تێكی جیا له خێزانه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، تا سه‌رقاڵی خوێندنه‌كه‌ی بێت.
"چاوه‌ڕێ بوین بێت و نانی ئێواره بخۆین، نه‌مانزانی ئه‌وه دوایین شه‌وی ئه‌و بوو، كاتێك رۆیشتین بۆ خێوه‌ته‌كه‌ی، بینیمان به په‌تێك خۆی هه‌ڵواسیووه و خنكاوه" سوزان-ی خوشكی ئه‌نوه‌ر وای وت.
ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا باشبوو خه‌می شه‌هیدبونی باوكمانی له بیر بردینه‌وه
"به پاره‌ی خێرخواز ئه‌و خێوه‌ته‌مان بۆ كڕی و له نزیكی خۆمان داماننا، تا بتوانێت به ته‌نیا بخوێنێت و نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ستبهێنێت، چوزانین ده‌بێته شوێنی جوانه‌مه‌رگی ئه‌و".
به‌ر له روداوه‌كه، ئه‌نوه‌ر له‌و خێوه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ خوشكه بچوكه‌كه‌یدا بووه، به‌ڵام ئه‌وی ناردووه بۆ نانخواردنی ئێواره و به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه.
"ئێمه زۆر هاوكاری ئه‌ومان ده‌كرد، ده‌مانویست بیر له هیچ شتێك نه‌كاته‌وه خوێندن نه‌بێت" سوزان واده‌ڵێت.
ئه‌نوه‌ر له‌گه‌ڵ چوار برا و پێنج خوشكی بچوكتر له خۆی ده‌ژیا، باوكی له 3ی ئابی 2014دا و به‌ده‌ستی داعش كوژراوه له كاتی هێرشكرده سه‌ر شنگال، له‌وكاته‌وه ئاواره‌ن و له كه‌مپی ئیسیان له قه‌زای شێخان نیشته‌جێن.
"هیچ كێشه‌یه‌كی له ماڵه‌وه نه‌بوو، له جێی باوك داماننابوو، ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا باشبوو خه‌می شه‌هیدبونی باوكی له بیر بردینه‌وه" سوزان وتی "ئه‌وه‌نده هۆگری بوین هه‌ر رۆژێم له ماڵ ده‌رچوایه، له به‌یانییه‌وه تا ئێواره چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی بوین".
له خێوه‌ته‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر، نامه‌یه‌كی ده‌ستنوس دۆزرایه‌وه و به‌وته‌ی كه‌سوكاری خۆی به عه‌ره‌بی نوسیویه‌تی، وه‌ك په‌یامی ماڵئاوایی.
له نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتووه، نوسراوه "داوای لێبوردن له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت دایكم و خوشك و براكانم، من كه‌سێكی شكستخواردوم و ده‌زانم ژیانی من هه‌مووی شكسته،.. نامه‌وێت هیچ كه‌سێك له ژیان بێهیوا بێت، .. هیچ كه‌سێك به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامه نه‌گه‌ڕێت بۆچی من خۆم خنكاندوه.. تكا دایكه مه‌گری".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌نوه‌ر خۆی خنكاندووه
نامه‌كه و ته‌رمی ئه‌نوه‌ر، دوای روداوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه، به‌ڵام هێشتا راپۆرتی كۆتایی پشكنینه‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه.
سه‌عدوڵا عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ئیسیان به وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون، ئه‌و گه‌نجه خۆی خنكاندووه له خێوه‌ته‌كه‌یدا، راپۆرتی پزیشكیش وه‌ك ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی كۆتایی هێشتا ئاشكرانه‌كراوه".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌جێماوه به ده‌ست و خه‌تی ئه‌نوه‌ر نوسراوه.
به‌پێی دوو ئامار كه پێشتر (كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پاڵپشت به زانیاری رێكخراوێكی مه‌ده‌نی و بۆردی کاروباری مرۆڤایه‌تی سه‌ر پارێزگای دهۆک، ته‌نیا له 2018دا له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا، نزیكه‌ی 20 كچ و كوڕی ئێزیدی كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
"ئه‌نوه‌ر كوڕه گه‌وره‌ی ماڵ بوو، به پاره‌ی خێرخوازانی كه‌مپ و ناوچه‌كه ده‌ژیان، خێزانێكی به‌ناوبانگ بون بۆ هه‌ژاری له كه‌مپه‌كه‌دا" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خه‌لیل خودێدا قاسم، خاڵی ئه‌نوه‌ر.
ئه‌و له باسی بژێوی خێزانی خوشكه‌كه‌یدا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ژیانی ئه‌و خێزانه زۆر ناخۆش و قورسه، به جۆرێك كه‌س ناتوانێت وه‌سفی بكات،.. له‌وه‌شه‌وه ئه‌نوه‌ر توشی بارێكی ناجێگری ده‌رونی بوو".
به‌وته‌ی كه‌سوكاری ئه‌نوه‌ر، زیاد له جارێك هانایان بۆ رێكخراوه مرۆییه‌كان بردوو تا هاوكارییان بكه‌ن، به‌ڵام سودی نه‌بووه.
جگه له خێزانه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر، هه‌زاران خێزانی تری ئێزیدی، چه‌ند ساڵێكه له بارودۆخێكی ناهه‌مواری ئاواره‌ییدا ده‌ژین، به‌شێكیان به هۆی وێرانكاری ناوچه‌كانیانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.
"ئێستاش داوا له هه‌موو خێرخوازان ده‌كه‌م به‌هانای ئه‌و خێزانه‌وه بچن تا ئه‌وانه‌یشی له ژیاندا ماون بیر له خۆكوشتن نه‌كه‌نه‌وه" خاڵی ئه‌نوه‌ر وای وت.