زۆرینه‌ی دانیشتوانی شوقه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی له كه‌ركوك، مۆڵه‌تی 10 رۆژیان پێدراوه تا شوێنه‌كانیان به جێبهێڵن، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ده‌یان خێزانی لێكه‌وتۆته‌وه كه له كه‌سوكاری شه‌هید و كه‌مده‌رات پێكهاتون.
بڕیاری ده‌ركردنی دانیشتوانی شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لی، به بڕیاری به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبونی عیراقه، به پاساوی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
جەمال شكور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك –كه له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه چاودێری كاره‌كانی ئیداره‌ی پارێزگا ده‌كه‌ن- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێشتر ئەو شوقانە بەشێوەیەكی نایاسایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكرداوە بۆیە وەزارەتی نیشتەجێبوون داوای چۆڵكردنی كردووه".
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت له‌مساڵدا ره‌وانه‌ی دادگای كه‌ركوك كراوه، تا دانیشتوانی شوقه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه به‌پێی یاسا نیشته‌جێبونیان له‌و شوێنه‌دا رێگه‌پێدراو نیه و ئه‌گه‌ر پابه‌ندی نه‌بن، روبه‌ڕوی رێكاری تر ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌یه خەڵكی هەژارە، پارەی نییە، بێ ماڵ و حاڵە، ئه‌گه‌ر ده‌ربكرێم بەم زستانە روبكەمە كوێ
"داوای چۆڵكردنی خانووەكەم ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشمەرگەم و دووجاریش بریندار بووم، ئه‌وه‌ی لێره‌یه خەڵكی هەژارە، پارەی نییە، بێ ماڵ و حاڵە، ئێمە مانگانەش پارە دەدەین بە بڕی 50 هەزار دینار، ئیتر بۆ دهرمدهكهن، ئه‌گه‌ر ده‌ربكرێم بەم زستانە روبكەمە كوێ" محەمەد عەونی، كه دانیشتویهكی شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لییه له شاری كه‌ركوك، وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ده‌ركردنیان ده‌كرێت، ئه‌وا با شوێنی جێگره‌وه‌یان بۆ دابینبكرێت، تا بتوانن تێیدا نیشته‌جێبن.
شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لی، له ساڵی 2010دا چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له 600 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون پێكهاتون، له چه‌ند ساڵی رابردوشدا ئیداره‌ی پێشوی كه‌ركوك 97 خێزانی له كه‌سوكاری شه‌هید و كه‌مده‌رات له به‌شێكی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا نیشته‌جێكرد.
"ماوەی چەند ڕۆژێكە ئیدارەی كەركوك بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ئاوه‌دانكردنەوە دەیانەوێت ئێمە لێرە دەربكەین، ئەمە جێگای داخە كە وەزیرێكی كورد دەرماندەكات، جێگای داخە دادگای كەركوك بێلایەنی لەدەستداوە و یاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆخی كەركوك ناكات و جیاوازی لە نێوان نەتەوەكاندا ده‌كات" مەریوان گەرمیانی واده‌ڵێت، كه یه‌كێكه له‌و خێزانه‌ی مۆڵه‌تی به‌جێهێشتنی ماڵه‌كه‌ی بۆ دانراوه.
مه‌ریوان داوای دیاریكردنی شوێنێكی تری بۆ دانیشتوانی شوقه‌كه كرد، پێش ده‌ركردن.
ەگەڵ ئەوەدانین بە بێ هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك ئەو هاوڵاتییانە دەربكرێن
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و خێزانانه‌ی پێشتر نیشته‌جێكراون له شوقه‌كاندا له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017یشه‌وه ئیداره‌ی كه‌ركوك زیاتر له 20 خێزانی تری نیشته‌جێكردووه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، به‌ڵام داوای ده‌ركردنیان نه‌كراوه.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به عه‌لی حه‌مادی، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بون.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لی، له چه‌ند رۆژی رابردودا، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان دژی بڕیاری ده‌ركردنیان ئه‌نجامدا،
عەباس رەئوف، دانیشتوی شوقه‌كانه و ده‌ڵێت له شوباتی 2017دا، به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی حكومی و ئیداره‌ی پارێزگا دابه‌شكراوه و 97 خێزان نیشته‌جێكراون، دواتر و له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، هه‌وڵی ده‌ركردنیان دراوه بۆ خێزانی تری شاره‌كه له نه‌ته‌وه‌ی دیكه، به‌ڵام ره‌تیانكردۆته‌وه و ده‌رنه‌چون.
"ئێستا هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له‌رێی وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن، به فشاری دادگا و هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی خۆمان دهرمانبكهن" به‌وته‌ی عه‌باس بۆ (كه‌ركوك ناو).
به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك، داواكاری دانیشتوانی شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لی-یان پێگه‌یشتووه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌ده‌ن.
جەمال شكور، په‌رله‌مانتاری كه‌ركوكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی "ئێمە لە هەوڵداین تا كێشەكە چارەسەر بكرێت، لەگەڵ ئەوەدانین بە بێ هیچ بەدیلێك ئەو هاوڵاتیانە دەربكرێن، بەڵكو پێویسته چارەسەرێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه".