فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ، شه‌ش ساڵه ده‌رگاكانی داخراون و هێشتاش دیارنییه كه‌ی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
رێكخراوی داعش، له ناوه‌ڕاستی 2014دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌دا و كردی به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، جگه له روخاندنی و وێرانكردنی، ده‌یان بۆمبی مه‌ترسیداریشی دوای خۆی به‌جێهێشت.
بۆمبه چێنراوه‌كانی فڕۆكه‌خانه، به هاوكاری دارایی ئه‌مریكا و له‌رێی دوو كۆمپانیای تایبه‌تمه‌نده‌وه به 18 مانگ هه‌ڵگیرانه‌وه، له تشرینی دووه‌می 2019یشدا راده‌ستی حكومه‌تی خۆجێیی نه‌ینه‌وا كرایه‌وه تا نۆژهنیبكاتهوه، به‌ڵام هێشتا واده‌ی هیچ پرۆژه‌یه‌ك و دوباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دیارنییه.
"موسڵ زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه به‌هۆی راوه‌ستانی فڕۆكه‌خانه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گه‌مارۆیه‌كی ئاسمانی وایه بۆ شاره‌كه" عه‌بدولمه‌جید عه‌لیا، ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی وای وت.
ئه‌و پێیوایه فڕۆكه‌خانه له هه‌ر شارێكدا پێویستییه‌كه بۆ بوژانه‌وه و جارێكی‌تر هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته‌كانی ناوه‌ندی و نه‌ینه‌وایه تا كاربكه‌ن بۆ دوباره كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و پاككردنه‌وه‌ی له پاشماوه‌ی شه‌ڕ.
عه‌بدولمه‌جید وتی "جێی قبوڵ نییه دوای سێ ساڵ له كۆتایی داعش هێشتا هیچ واده‌یه‌ك دیارنییه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئاسمانی نه‌ینه‌وا كه یه‌كێكه له شانازییه‌كانی عیراق".
فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ، له ساڵی 1920دا بنیاتنراوه له‌سه‌ر روبه‌ری 1600 دۆنم، به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان به‌رێژه‌ی له سه‌دا 70 زیانی به‌ركه‌وتووه له شه‌ڕی داعش و هێزه عیراقییه‌كاندا.
"نه‌بونی فڕۆكه‌خانه له موسڵ وایكردووه كۆمپانیا بیانییه‌كان و خه‌ڵكانی خاوه‌نكار بچنه هه‌ولێر بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نه‌ینه‌وا هه‌بووه و هۆكارێكیشه بۆ كه‌می پرۆژه" ره‌سوڵ عه‌بدولره‌حیم، هاوڵاتی نیشته‌جێی موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) واده‌ڵێت.
هاوڵاتیانی نه‌ینه‌وا جگه له فڕۆكه‌خانه چه‌ند ساڵێكه داوای پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌كه‌ن له نێویاندا پرد و شه‌قام، كاره‌با، ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
رێكخراوی داعش له كۆتایی 2015دا، 22 خه‌نده‌قی له نێو فڕۆكه‌خانه‌دا به قوڵی مه‌تر و نیوێك تا دوو مه‌تر هه‌ڵكه‌ند، كه تیره‌ی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گاته 10 مه‌تر، نێوان دوو خه‌نده‌قیش ده‌وروبه‌ری 100 مه‌تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا نه‌توانن له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا به‌كاریبهێنن.
ئه‌ندازیار حه‌یده‌ر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ بۆ (كه‌ركوك ناو) رونیكرده‌وه كه ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه كه‌وتووه ده‌گاته سه‌دا 25، گۆڕه‌پانی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان به‌رێژه‌ی له سه‌دا 5 و بورجی چاودێری سه‌دا 100 زیانیان به‌ركه‌وتووه، جگه له ته‌واوی ئامێر و روناككهرهوه و باڵه‌خانه‌كانی تری نێو فڕۆكه‌خانه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه، تیمی هونه‌ری ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا هێشتا سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه و داروپه‌ردوی نێو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ن تا ئاماده‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه، به‌وپێیه‌ی داعش ژێرخانی فڕۆكه‌خانه‌ی وێران كرد و ته‌واوی پێداویستییه‌كانیشی تاڵانكرد.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، له ساڵی رابردودا، پرۆژه پێشنیارێكی راده‌ستی حكومه‌تی عیراقی كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ، له رێی دوو كۆمپانیای توركییه‌وه.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا كانونی دوه‌می 2020 لهگهڵمحهمهد كوچوك، كونسوڵی توركیا كۆبۆوه، له ته‌وه‌رێكی گفتوگۆكانیشیاندا، باسی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه كراوه.
جبوری به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه گفتوگۆمان كرد، گه‌یشتین به لێكتێگه‌یشتنی گرنگ په‌یوه‌ست به پێشنیاره‌كانی توركیا بۆ دۆسیه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه، به تایبه‌ت له واده‌ی ته‌واوبونی پرۆژه‌كه و مه‌رجی باشی وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌ردوولا".
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت له پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژهنكردنهویه فڕۆكه‌خانه‌دا، سه‌رنجیان له‌سه‌ر دوو به‌شی گرنگی ده‌بێت، ئه‌وانیش كاره هونه‌رییه‌كان و شێوازی بنیاتنانن، به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ی شارستانیه‌تی شاره‌كه بێت.
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو.