هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕاندا ته‌رمی دوو گه‌نجیان له سنوری پارێزگای كه‌ركوك دۆزییه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نیا رۆژێك له رفاندنیان.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی شوباتی 2020 ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه، رۆژی پێشتر له گوندی خاتونیهی ناحیه‌ی ریاز (50كم باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك) سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه رفێنرابون.
عه‌قید حسێن نه‌جم ناسراو به ئه‌بو جه‌لۆ، ئامرلیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی له حه‌ویجه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینمان ده‌ستپێكرد و له كاتژمێر 7ی به‌یانی، به داخه‌وه ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه‌مان به دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له گونده‌كه‌ی خۆیان دۆزییه‌وه".
هه‌ردوو ته‌رمه‌كه گولـله‌باران كراون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه راده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه.
عه‌بد محه‌مه‌د سه‌باح (27 ساڵ) و قاسم محه‌مه‌د عه‌زیز (26 ساڵ)، خوێندكار بون و كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه 3ی شوباتی 2020 له گونده‌كه‌یان خۆیان رفێنرابون.
ئه‌و روداوه هاوكاته له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك رفاندنی هاوڵاتی دیكه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، دواترینیان 30ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بوو لە نزیك ناحیه‌ی قەرەتەپە له دیاله، كه شه‌ش كه‌س رفێنران و چواریان خوێندكاری زانكۆی كەركوك بون، ئه‌وه‌ش به بازگه‌یه‌كی وههیمدا و له‌لایه‌ن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە.
له چه‌ند رۆژی رابردوشدا له ناوچه‌كانی باشور و خۆرئاوای كه‌ركوك، شكست به دوو هه‌وڵی دزه‌كردنی چه‌كداری داعش هێنراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی عیراقیی گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له دوو ساڵه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك له ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوبه‌ناو روداوی ئه‌منی له‌و سنورانه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.