گه‌نجێكی خه‌ڵكی كه‌ركوك، له نێو شوقه‌كه‌ی خۆیدا له ئه‌ڵمانیا به چه‌قۆ كوژراوه و ماڵه‌كه‌یشی سوتێنراوه، به‌وته‌ی كه‌سوكاری.
شه‌هرام عاسی جومعه (30 ساڵ)، له 19ی كانونی دوه‌می 2020دا له نێو شوقه‌كه‌ی خۆیدا به كوژراوه دۆزرایه‌وه، كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری ئیبن بۆرن له شاری مونسته‌ری ئه‌ڵمانیا به‌هۆی ئاگری ماڵه‌كه‌یه‌وه گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه.
"شه‌هرام شه‌ش ساڵه له‌و شاره نیشته‌جێیه، كاری سه‌رتاشی ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی 19ی كانونی دووه‌م له شوقه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژراوه" فه‌رهاد فازڵ، هاوسه‌ری خوشكی شه‌هرام وای وت.
فه‌رهاد كه خۆی عه‌قیده له ئاسایشی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوو رۆژ دوای روداوه‌كه به نوێنه‌رایه‌تی باوك و دایكی شه‌هرام چۆته ئه‌ڵمانیا.
پۆلیس وتیان شه‌هرام له خه‌ودا بووه كاتێك به‌ر چه‌قۆ دراوه
"ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی پۆلیسم كرد و وتیان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه شه‌هرام له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی خه‌وتووه كاتێك به‌ر چه‌قۆ دراوه، چه‌قۆیه‌ك له دڵی دراوه و هه‌شت چه‌قۆش له پشتی ئه‌وكاته‌ی كه‌وتۆته سه‌ر زه‌وی".
شه‌هرام ده‌ستبه‌جێ دوای به‌ركه‌وتنی چه‌قۆكان گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی زاواكه‌یان ده‌ڵێت له پۆلیسی وه‌رگرتووه.
فه‌رهاد فازڵ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شه‌هرام ئاگریان له ماڵه‌كه‌یشی به‌رداوه، به‌ڵام هێزی ئاگركوژێنه‌وه زوو گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه به‌هۆی نزیكییانهوه، ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه به‌رله‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بسوتێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی فه‌رهاد له پۆلیسی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌ستی كه‌وتون، دوو تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان په‌نابه‌ری سوری و ئه‌ویتریان خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه، ناوی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری دیكه‌ش هێنراوه كه له شێوه‌ی باندێكدان و ده‌ستگیرنه‌كراون.
شه‌هرام بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پێشمه‌رگه بووه
به‌وته‌ی كه‌سوكاری، شه‌هرام به‌رله‌وه‌ی بچێته ئه‌وروپا، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پێشمه‌رگه بووه له لیوای دوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
نه‌جات عومه‌ر، هاوڕێی منداڵی شه‌هرام به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كەسێك بوو زۆر حەزی بە كاری مرۆڤانە بوو... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوكی منیش نه‌خۆش بوایه ئه‌وا ئه‌یویت با ئێوه پشوو بده‌ن و ئه‌و ده‌هاته نه‌خۆشخانه و له‌لای ده‌مایه‌وه".
ئه‌و هاوڕێیه‌ی ستایشی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی شه‌هرامی كرد، له مامه‌ڵه‌ی كه‌سانی نزیكی و رێزگرتنی به‌رانبه‌ر، بۆیه گومانی هه‌بوو هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بوبێت.
"هه‌فته‌یه‌ك پێش روداوه‌كه، شه‌هرام 10 هه‌زار یۆرۆی له بانك راكێشاوه و نیازی هه‌بووه ئۆتۆمبێل بكڕێت، بۆیه گومان هه‌یه له‌به‌ر پاره‌كه بوبێت" فه‌رهاد فازڵ وای وت.
ته‌رمی شه‌هرام عاسی، 28ی كانونی دوه‌می 2020، به هاوكاری لقی شه‌شی پارتی له ئه‌وروپا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به خاكسپێردراوه، تائێستاش دۆسیه‌یه‌كی له‌لای پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.