رێكخراوی وادی، نه‌مانی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له ناوچه‌ی گه‌رمیان راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین ساڵ له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی شوباتی 2020 له قه‌زای كه‌لار-ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، رێكخراوی وادی به هاوكاری كونسوڵخانه‌ی گشتی هۆڵه‌ندی-هه‌ولێر، كۆنفرانسێكی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی خەتەنەكردنی مێینەوه رێكخست.
له‌و كۆنفرانسه‌دا به یه‌كه‌مجار گه‌رمیان؛ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی خاڵی له خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به به‌دواداچونی تیمه مه‌یدانییه‌كانی وادی.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، له ساڵی 2019دا حاڵه‌ته‌كانی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له گه‌رمیان سفر بووه، له هه‌ولێر 161 حاڵه‌ت و له رانیه 162 حاڵه‌ت تۆماركراون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ساڵی 2018دا له گه‌رمیان 29 حاڵه‌تی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه هه‌بووه.
هه‌ڵمه‌تی "خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه رابگرن"، وادی له ساڵی 2005وه له گه‌رمیان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌ستیپێكرد.
"لەو كاتەدا تیمە ناوخۆییە گەڕۆكەكانی وادی سەركەوتوبون لە شكاندنی ئەو بێدەنگییەی خەتەنەكردنی مێینەی داپۆشیبوو لە باكوری عیراق، كە تا ئەوكاتە بە كارێكی ئەفریقی دادەنرا" به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وادی.
رۆژێكی مێژویی و دڵخۆشكەرە بۆ هەموو چین و توێژه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان
ئیمان نوری، ئه‌ندامی تیمی وادی له گه‌رمیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوه‌ی 15 ساڵه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی وادی به‌رده‌وامه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له ناوچه‌كانی گه‌رمیان، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه و رانیه، تا دواجار گه‌رمیان خاڵی كرایه‌وه له‌و خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه".
وادی هه‌ر گوند و ناوچه‌یه‌ك واز له خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بهێنن به پرۆژه و خزمه‌تگوزاری به‌پێی توانای رێكخراوه‌كه هاوكارییان ده‌كه‌ن.
"رۆژێكی مێژویی و دڵخۆشكەرە بۆ هەمو چین و توێژێكی گه‌رمیان، چونكه پێشەنگبون لەسفركردنهوهی رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وت و شانازییه، هیوادارین له ناوچه‌كانی دیكه‌شدا هه‌مان هه‌نگاو بنرێت".
ئیمان ده‌ڵێت دوای كۆتاییهاتنی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له گه‌رمیان، كاری ئه‌وان هاوكاریی نه‌هێشتنی كاریگه‌رییه‌كانی خه‌ته‌نه و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌یه به‌وهۆیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وادی، پرۆژه‌یه‌كی نوێ له عیراق ده‌ستپێده‌كه‌ن به هاوكاری كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندی-هەولێر، بۆ كۆتایپێهێنانی خەتەنەكردنی مێینە لە ناوچەكانی رانیە، هەولێر و هەڵەبجە.
به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی كه ساڵی 2011 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه وه‌ك ئه‌نجامدانی توندوتیژی هه‌ژماركراوه، قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌نجامدانیشی سزای بۆ دانراوه.
وادی، رێكخراوێكی ناحكومییە و لە ساڵی 1992وه دامەزراوە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان و گەشەپێدانی مرۆیی، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كاركردنه بۆ نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، (كه‌ركوك ناو)یش یەكێكە لە هاوبەشەكانی وادی.