ناوچه‌كانی شه‌هوان، قه‌لیعات و مه‌یدان، كه به دڵی شاری موسڵ داده‌نرێن، هێشتا وێرانه‌ن و ژیانیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و سێ ناوچه‌یه له ناوچه‌ی كۆنی موسڵ، مێژویه‌كی كۆن و گرنگیان هه‌یه له عیراق، ده‌كه‌ونه سه‌ر روباری دیجله و بناغه‌ی بنیاتنانی شاره‌كه بون.
"حكومه‌ت داوایكردوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوچه‌ی كۆن بێ ئه‌وه‌ی له ته‌رم و پاشماوه‌ی جه‌نگی پاكیبكاتهوه" عه‌بدولسه‌میع نه‌واف وای وت.
نه‌واف هاوڵاتییه‌كی به ته‌مه‌نی ناوچه‌ی كۆنی موسڵه، خانوه‌كه‌ی له مه‌یدان ده‌یڕوانی به‌سه‌ر دیجله‌دا و له شه‌ڕدا به ته‌واوی خاپور بوو، "داروپه‌ردی خانوه روخاوه‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتری بون و پلانی شاره‌كه سڕاوه‌ته‌وه".
عه‌بدولسه‌میع نه‌واف و هه‌زاران خێزانی تری شاری كۆن به‌هۆی مانه‌وه‌ی وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕه‌وه له ناوچه‌كانی تر و به تایبه‌ت به‌ری راستی موسڵ له خانووی كرێدا ماونه‌ته‌وه.
له شاری كۆن، 365 شوێنی كلتوری و مێژویی شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان هه‌ن، له زۆربه‌ی سه‌رده‌م و ئاینیه‌كاندا، له نێویاندا مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نوری، كه داعش له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتیدا ته‌قاندیه‌وه.
"ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوچه و شوێنی نیشته‌جێبونی خۆمان، چونكه هێشتا پڕه له پاشماوه‌ی جه‌نگ و ته‌رمی زۆری تێدایه، رۆژانه‌ش ته‌رم هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه" سه‌لوان ئه‌حمه‌د (46 ساڵ)، له‌باره‌ی ناوچه‌ی قهلیعاتهوه واده‌ڵێت.
له دوای كۆتاییهاتنی داعشه‌وه له موسڵ، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ته‌رم هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، له نێویاندا مه‌ده‌نی، كه قوربانی شه‌ڕی چه‌ندین مانگه‌ی ئه‌و شاره بون.
سه‌لوان بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "خێزانێكی حه‌وت كه‌سین، له ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ته‌قینه‌وه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕ، نه‌مانتوانی بگه‌ڕێینه‌وه، له كاتێكدا حكومه‌تیش هیچ به‌ڵێنێكی بۆ ئاوه‌دانی له شاره‌كه‌دا جێبه‌جێنه‌كردووه".
شاری كۆن له ناوه‌ڕاستی موسڵ، چڕترین شه‌ڕی داعش و هێزه عیراقییه‌كانی تێدابوو، دوایین ناوچه‌ش بوو له شاره‌كه تا له‌ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه كۆنتڕۆڵبكرێتهوه.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ئاوه‌دانییه‌وه له شاری كۆن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قه‌باره‌ی زیانه‌كان و داروپه‌ردوی خانوه روخاوه‌كان زۆرن، ناوچه‌كه نیمچه وێرانه‌یه و كاركردن پڕه له مه‌ترسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامین بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه و دواتر دانانی پلانی ئاوه‌دانی".
له شاری كۆن، ده‌وروبه‌ری 12 هه‌زار خانوی كۆن هه‌ن، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی شاره‌وانی، رێژه‌ی وێرانكاری ده‌گاته سه‌دا 90، ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری روباری دیجله‌یه.
له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا و له شاری كۆن، چه‌ندین پارچه ته‌قه‌مه‌نی، بۆمب و ته‌رمیش هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا.
"پێویسته حكومه‌ت لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات بازرگانی به ژیانی خه‌ڵكی موسڵه‌وه ده‌كه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تیدا، چونكه زیاد له‌جارێك رایانگه‌یاندووه پاككردنه‌وه‌ی شاری كۆن له ته‌رم و پاشماوه‌ی شه‌ڕ كۆتاییهاتووه، به‌ڵام وانه‌بووه" عه‌لا ئیدریس وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت ناوچه‌كانی قه‌لیعات، شه‌هوان و مه‌یدان وێرانه‌ن، هیچ شه‌قام و خانویه‌كی تێدانه‌ماوه، هیچ هه‌ڵمه‌تێكی ئاوه‌دانیش له‌و سنوره‌دا نه‌بووه.
عه‌لا گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه "نه‌بونی ئاوه‌دانی بۆ ئه‌وه‌بێت خه‌ڵك واز له ناوچه‌كانیان بهێنن و بكرێته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان".
ئیداره‌ی پێشوی نه‌ینه‌وا، پێشنیاری بۆ خه‌ڵكی شاری كۆن كرد، موڵكه‌كانیان به حكومه‌ت بفرۆشن تا ناوچه‌كه بكرێته پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتییاری، نیشته‌جێبون و بازرگانی، به‌ڵام هه‌رئه‌وكات زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ره‌تیانكرده‌وه.
ئه‌یمه‌ن قهرغولی، چالاكوان و چاودێری كاروباری حكومی له نه‌ینه‌وا، پێیوایه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ رێگری له ئاوه‌دانی شاری كۆن، تا بكرێته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌وپێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه و به‌سه‌ر دیجله‌دا ده‌ڕوانێت
به‌وته‌ی قهرغولی ئه‌وه‌ی ئاسانكاری كردوه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه، وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕه، كه ناوچه‌ی خاپور كردووه، "بۆیه هه‌موو جۆره ئاوه‌دانی و قه‌ره‌بویه‌ك له‌و ناوچه‌یه وه‌ستاوه".
خانوه‌كانی شاری كۆن، له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كانی بنیاتنانیان مابونه‌وه، به خشت و گه‌چكاری، بێ بنمیچی كۆنكرێتی، له كۆمه‌لێك كۆڵانی زۆر ته‌نگ و باریكدا ههڵكهوتبون، به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختیان بكات.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ر گومانێكی ره‌تكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌بێت له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی موسڵ.
نه‌جم جبوری وتی "راست نییه ئاوه‌دانی دواخرابێت له‌به‌ر وه‌به‌رهێنان به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی قه‌لیعات، شه‌هوان و مه‌یدان، پرۆژه‌ی كاتبه‌سه‌ربردن و وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچانه و له‌سه‌ر حسابی خانوی خه‌ڵك، قه‌ت رونادات".
شه‌ڕی موسڵ، (حوزه‌یرانی 2014 تا ته‌مموزی 2017)، هه‌زاران خێزانی ئاواره كرد، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و وێرانكاریی و نه‌بونی سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی ئه‌منییه‌وه، هێشتا به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی شاری كۆن و به‌ری راستی شاره‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.