هەواڵێکی جەرگبڕ 24 ساڵ لەمەوبەر، بێدەنگی گوندی "وڵاغڵو"ی شکاند و گوندەکە به‌یه‌كجار خرۆشا و بوو بە شین... هه‌واڵه‌كه به‌مشێوه‌یه گه‌یشت "مین تەقیوەتەوە و سێ گەنج گیانیانلەدەستداوە".
ئه‌و هه‌واڵه بۆ عیسمەت فەتاح، به واتای له‌ده‌ستدانی سێ كوڕه‌كه‌ی بوو، چونكه ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ دوو گه‌نجی تر بۆ دەرهێنانی باروتی ناو مینەکان چوبونه شاخ، ئه‌و كاتێك ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی ده‌گێڕایه‌وه، چاوه‌كانی پڕبون له فرمێسك و هه‌ناسه‌ی قوڵی هه‌ڵده‌مژی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌واڵه‌كه‌ی پێبگات.
كوڕه‌كانی عیسمه‌ت، بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان باروتهكانیان له ناو مینهكاندا ده‌رده‌هێنا، عیسمه‌ت وتی "ئه‌مه پیشه‌ی رۆژانه‌یان بوو، له‌ڕاستیدا گوزه‌رانمان ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بوو، به‌ڵام فێربووبون، وازیاننهدههێنا، به‌تایبه‌ت كوڕه گه‌وره‌كه‌م (سالم)".
دوای سۆراغی عیسمه‌ت و خه‌ڵكی گونده‌كه، ده‌ركه‌وت سالم یه‌كێكه له قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا هه‌ردوكیان هه‌ر له‌وێ گیانیانله‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام ئه‌وانی تر سه‌لامه‌ت بون. سالم، پێشتریش دوجاری تر مینی پێدا تەقیبۆوه، به‌ڵام دواینجار مین كۆتایی به‌ژیانی هێنا.
ئه‌و خێزانه نیشته‌جێی گوندی وڵاغڵوو بون، گونده‌كه سه‌ر به قه‌زای ماوه‌ت له ناوچه‌ی شارباژێڕ، بە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکان دادەنرێت به‌هۆی بونی مینی چێنراوه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی ناڕه‌سمی خه‌ڵكی گونده‌كه، له ساڵی 1992وه 21 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه و 32ی تر به‌شێك له جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه، یان برینداربون.
گوندی وڵاغڵوو کە رۆژانێک 150 خێزان تێیدا نیشته‌جێبون، ئێستا كه‌مبۆته‌وه بۆ 15 خێزان، به‌پێی وته‌ی دانشیتووانهكهی مه‌ترسییه‌كانی مین و كه‌می خزمه‌تگوزاریی له هۆكاره‌كانی چۆڵبونی گونده‌كه‌ن.
له رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە دەربارەی مەترسییەكانی مین، كه 4ی نیسان ده‌كات، لێپرسراوان و شاره‌زایانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین هۆشیاریی ده‌ده‌ن له بونی روبه‌رێكی فراوانی زه‌وی چێنراو به مین له پارێزگای سلێمانی.
روبه‌ری ده‌ستنیشانكراوی پیسبوو به مین له پارێزگای سلێمانی 234 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه بووه، به‌ڵام له ساڵی 1992 و تائێستا 117 ملیۆن چوارگۆشه پاككراوه‌ته‌وه، کە دەکاتە کەمێک زیاتر لە نیوەی ناوچە پیسبووەکان.
له ته‌واوی عیراق 30 هەزار كەس بەهۆی مینەوە گیانیانلەدەستداوە، شەش هەزار كیلۆمەتر بە بۆمب پیسبووە، به‌ڵام ته‌نیا نزیكەی نیوەی ئەو روبەرە پاككراوەتەوە، ئه‌وه‌ش بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین سەر بە وەزارەتی ژینگە.
عیسمەت فه‌تاح، دوای له‌ده‌ستدانی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، سوپاسی خوا ده‌كات كه دوو كوڕه‌كه‌ی تری سه‌لامه‌ت ده‌رچون، به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوایكرد "هەگیز لە مین نزیک مەبنەوە و یاخوا قەت رۆژی وا نەیاتەوە".
موحسین عەبدولکەریم، سەرۆکی دەزگای مین لە سلێمانی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناوچە پیسبووەکان بە مین لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی، لە ناوچەی ناو شوان له سنوری پارێزگای كه‌ركوكه‌وه دەستپێدەکات و بەرەو قه‌زای تەقتەق، دوکان، ئیدارەی ڕاپەڕین، ماوەت، شارباژێڕ، پێنجوێن و دەربەندیخان درێژ دەبێتەوە".
به‌گشتی خه‌ڵك گله‌یی هه‌یه له سستی كاركردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نی. سەرۆکی دەزگای مین بۆ ئه‌وه چەند هۆکارێکی ده‌ستنیشانكرد.
"کەشوهەوا رێگریی زۆر دەکات بۆ نمونە لە کاتی بارانی زۆر و گەرمای تاقەتپڕوکێندا کارکردن دەوەستێت، تەنانەت ئەمساڵ بەهۆی بەفر و باران و قوڕولیتەوە هێشتا هیچ ناوچەیەک پاکنەکراوەتەوە"، زیاتر وتی "قەیرانی دارایی و نەبونی بودجەی وەبەرهێنان و کەمبونەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان. کۆتا هۆکاریش کشانەوەی رێکخراوەکانن، چونکە زۆربەی رێکخراوە بیانییەکان کارەکانیان لێرە راگرتووە بەو بیانووەی کوردستان خاوەنی نەوتە و دەوڵەمەندە و دەتوانێت خۆی چارەسەری کێشەی مین بکات".
ئەمساڵ بەهۆی بەفر و باران و قوڕولیتەوە هێشتا هیچ ناوچەیەک پاکنەکراوەتەوە
قه‌زای پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی، زۆرترین مین و زۆرترین قوربانی هه‌یه، قه‌زاكه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران و به‌شێكی زۆری دانانی ئه‌و مینانه بۆ رێگریی بووه له پێشڕه‌وی سه‌ربازانی عیراق له‌كاتی شه‌ڕی ئێران – عیراق له هه‌شتاكانی رابردوو.
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگای مین شه‌ش هه‌زار و 72 كه‌س له پارێزگای سلێمانی گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌زار و 576 كه‌سیش كهمئهندان بون، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
قوربانیانی مین، بەپێی یاسا له چوارچێوه‌ی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و مانگانە تەنیا نزیکەی 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت.
هه‌رچی كارمه‌ندانی ده‌زگای مینه، ئه‌وا به‌پێی یاسای خانه‌نشینی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بەڵام لێپرسراوانی دەزگای من گله‌یی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی تا ئێستا یاسایەکی تایبەت بە "خزمەتی مەترسی"، یان پاراستنی مافی کارمەندانی مین نییە کە هاوشێوەی هێزە ئەمنییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دەزگاکە خاوەنی 300 کارمەندی گرێبەست و 105 کارمەندی هەمیشەیییە له پارێزگای سلێمانی و لە ساڵی 1992وه تائێستا 76 كارمه‌ندی ده‌زگاكه لە کاتی کارکردن‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه یان برینداربون.
به‌گشتی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 1992وه 13 هه‌زار و 600 كه‌س به‌هۆی مینه‌وه بونه‌ته قوربانی، زۆرترین رێژهكش له پارێزگای سلێمانییه.
جه‌بار مسته‌فا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، جه‌ختیكرده‌وه كه روبه‌ری گشتی ناوچە بە مینچێنراوەکان لە سەرەتادا 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە، تا ئێستا 576 کیلۆمەتری پاککراوەتەوە و 200 کیلۆمەتری ماوه، زۆرترینی له پارێزگای سلێمانییه كه 82كم ده‌بێت.
"سه‌دا 60ی کۆی گشتی مین و پاشماوە جەنگییەکان ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای سلێمانی، چونكه خاکی ئەم سنورە شەڕگەی سەرەکی جەنگی نێوان ئێران و عیراق بووە و هێزی پێشمەرگەش لە سەردەمی حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی عیراقدا لەم ناوچانەدا بونیان هەبووە".
جه‌بار وتی "قه‌یرانی دارایی ئاسته‌نگی له‌سه‌ر كاره‌كان دروستكردووه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ش نه‌بونی ئۆتۆمبێلی پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمه‌كان... له‌كاتێكدا 35 تیممان هه‌یه، به‌ڵام هه‌مویان كارناكه‌ن به‌هۆی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌وه".
سهرۆگی ده‌زگای گشتیی مین داوای له هاوڵاتیان كرد دوربكه‌ونه‌وه له په‌یداكردنی گژوگیای به‌هاره، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی ئاماژه‌كانی مین و ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.