فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه رێنمایی و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به كۆتاییهێنان به گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان رابگرێت، كه له نوسراوێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوای ده‌كات.
محه‌مه‌د ئیبراهیم خافز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له نوسراوێكدا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 30ی ئاداری 2026 ده‌گه‌ڕێته‌وه، داوا له فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك ده‌كات، رێكار و رێنماییه‌كان په‌یوه‌ست به كۆتاییهێنان به زه‌وی كوژێنراوهكان و گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان رابگرێت، ئه‌و نوسراوه له‌سه‌ر داوای زاهیر ئه‌نوه‌ر عاسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن ده‌ركراوه.
زاهیر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك، یه‌كشه‌ممه 5ی نیسان له نوسراوێكیدا وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌داته‌وه و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی بابه‌تی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان "پرسێكی ناوه‌ندییه" و ته‌نیا په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقه‌وه.
"وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره به دانانی رێكار و رێوشوێنه پێویستییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردن، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و شیكردنه‌وه‌كانی".
له نوسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵدا ئاماژه‌ی به راسپارده‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق كردووه كه تیایدا هاتووه "هه‌موو گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كه به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكور (هه‌ڵوه‌شاوه) كراوه، هه‌موویان گرێبه‌ستی هه‌ڵوه‌شاوه‌ن و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ مافی ئه‌وه‌ی نییه نوێیان بكاته‌وه".
ئه‌و راسپاردانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، به نوسراوێكی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ته‌مموزی 2023 گشتاندنی بۆ كراوه، ساڵی دواتریش له ته‌مموزی 2024دا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌مان بابه‌تی به نوسراوێك ئاراسته‌ی فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كان كردووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی فه‌رمان و رێنماییه ده‌رچووه‌كان له لایه‌نی باڵاوه، "ده‌خرێته ژێر وردبینی پارێزگار و ئهنجومهنهكهتانهوه، بة جۆرێك پێچه‌وانه نه‌بێت له‌گه‌ڵ یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان".
په‌رله‌مانی عیراق له ساڵی 2025دا یاسای گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەكانیان، په‌سه‌ندكرد، كه تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش بە سەركردایەتی سەدام حسێن، بەهۆیەوە ئەو زەوی وزارانەی لە كەركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له خاوەنە رەسەنەكانیان سەندرابون، دەگەڕێنرێنەوە بۆیان.
به جێبه‌جێكردنی یاساكه، له پارێزگای كه‌ركوك لانیكەم 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان دەگەڕێتەوە كه زۆرینه‌یان له‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمانن، دەیان سكاڵاش دژ بە جوتیارانی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه هه‌ر به‌پێی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
عه‌بدوڵا میروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له فراكسیۆنی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، پاڵپشتی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كشتوكالی كه‌ركوكه‌وه و له رونكردنهوهیهكیدا ده‌ڵێت "توانیمان لۆبییه‌ك دروستبكه‌ین و هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، ته‌نانه‌ت خودی پارێزگاری کەرکوك رێبوار تەها بەبەردەوام لەسەر هێڵبوو تاوەکو بتوانرێت دیسان رێگری لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە لەبەرژەوەندی جوتیارانی کەرکوکدا نەبێت و پێشێلی یاسا بێت".
ساتع ناسیح، نوێنه‌ری جوتیارانی گوندی تۆرپزاو له قه‌زای دوبز، به‌ر له نوسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، داوایكرد ئه‌و نوسراوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ره‌تبكرێته‌وه، "چونكه هه‌وڵده‌دات رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ رابگیڕیت، سه‌باره‌ت به كۆتاهێهێنان به گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وییه كوژێنراوهكان"، زیاتر وتی "ئێمه ئه‌م داواكارییانه (نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن) به به‌ربه‌ستێكی سیاسی رون ده‌زانین له‌به‌رده‌م بڕیاره كارپێكراوه‌كان".