چوار ژنی شاری كەركوك لەخولی ئەفسەراندان لەبەغدا و بڕیارە لەگەڵ تەواوكردنی خولەكەدا بۆ خزمەت بگەڕێنەوە بۆ شارەكە.
ئەو چوار ژنە لە قۆناغی كۆتایی خولەكەدان و خەڵكی كەركوكن. گەڕانەوەیان بۆ پارێزگاكە گرنگی خۆی هەیە، بەهۆی ئەوەی هەندێك بەشی پۆلیس پێویستی بەفسەری ژن هەیە بۆ راییكردنی كاروبارەكان.
غالیب عەلی، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک، بە (کەرکوک ناو)ی وت "هەر چواریان خەڵكی كەركوكن و بەشدارن لەو خولە بەغدا، بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک و لە ناو رێزەکانی هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک وەک ئەفسەر دەستبەکاربن".
ئەو داوایكردئەو چوار ژنە ئەفسەرە لەبەشی پۆلیسی كۆمەڵگە دەستبەكاربن، بەهۆی ئەوەی كارەكەی ئەوان راستەوخۆ پەیوەندی ژیانی رۆژانەی خەڵك وكێشە كۆمەڵایەتییەكان و ژنانەوە هەیە.